دوای زیادبوونی هەڕەشەكانیێ تورکیا، ڕژێمی سوریا هێزی سەربازی خۆی دەهێنێتە تەلڕەفعەت لە شەهبا

331
0
هاوبەشی :

.

هێزەکانی ڕژێمی سوریا پاش  بۆردومانەكان و هەڕەشەكانی توركیا بۆ داگیر كردنی ڕۆژئاوای كوردستان هێزی زیادەی نارد بۆ ئەو ناوچانەی كە مەترسی داگیركردنی لەسەرە لە لایەن داگیركەری توركەوە   

بەپێی ڕاگەیاندنەكانی ناوچەكە كە ئاگادارن لە ڕەوشەكە، هێزەکانی دەولەتی سوریا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە هێزی سەربازیان ناردووە بۆ شارۆچکەی تەلڕەفعەت لە باکوری شارۆچکەی حەلەب لە ژێر چاودێری فڕۆكە شەڕكەرەكانی ڕووسیا، ئەمەش دوای ئەوەی كە ئەو هێزە سەربازیانە بە هۆی فڕۆكەوە گوێزراونەتەوە بۆ فڕۆكەخانەی مینغی سەربازی لەوێشەوە بۆ تەلڕەفعەت.

لە لایەكی ترەوە، ڕۆژی دووشەممە هێزەکانی ڕژێمی سوریا هێزی سەربازی نوێ لە ژێر پاراستن و چاودێری فڕۆكەكانی  ڕوسیا ناردە فڕۆکەخانەی سەربازی مینغ لە باکوری شارۆچکەی حەلەب

جموجوڵی سەربازی و هێزەکان لە باکوری شاری حەلەب بەدوای هەڕەشەکانی تورکیا بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ لە باکوری سوریا دێت

شارۆچکەی تەلڕەفعەت و گوندەکانی نزیک لە باکوری شارۆچکەی حەلەب، ڕۆژانە لە لایەن هێزەکانی تورک و لایەنە سوریەكانی سەر بەو دەوڵەتە تۆپباران دەكرێت و ناوچەكە  هەڵکشانی سەربازی و تۆپبارانی قورس بەخۆیەوە دەبینێت

هاوبەشی :