كەجەکە: هەڵمەتی ١ی حوزەیرانی پیرۆز كرد، بەرخۆدانی گەریلا پیلانەکانی دەوڵەتی تورکی پووچەڵکردەوە

298
0
هاوبەشی :

 

گەریلا ئازادەكانی كوردستان لە هەرێمەكانی پاراستنی میدیا شەڕێكی كەم وێنە بەڕێوەدەبەن و بۆتە ئومێدی ڕۆحی هەستانەوەی تێكۆشانێكی مەزن لە ناوچەكە و جیهان دژی سیستەمی دەسەڵاتداری هەژمونگەرا، هەر ئەو بەرخودانە مەزنە ترسی خستۆتە دڵی دەوڵەتانی سەرمایەی جیهانی هەر بۆیە دەستی دەوڵەتی داگیركەری توركیان واڵا كردوە بۆ بەكارهێنانی هەموو تەكنیكی سەربازی سەردەم و چەكی قەدەغەكراو، بەڵام بە ئیرادەی بەرزی گەریلا ئازادەكان و بیرو ڕامانی ڕێبەری گەلان تەواوی هێرشەكان و پیلانگێڕیەكان پووچەڵ دەكرینەوە و  دووهەم هێزی ناتۆ لەژێر دەستی گەریلا ئازادەكانی كوردستاندا هەموو موڕاڵێكی لەدەستداوە و ڕۆژانە  لە مەیدانەكانی كوردستان دەیانیان سزا دەدرێن و ئەوانی تر بە گریە و هاوار لە مەیدانی شەڕدا هەڵدێن.
هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكی كوردستان (کەجەکە) پەیامێكی ڕایگەیاند، لەو پەیامەدا بەرخۆدانی گەورە و شکۆمەندانە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا پیرۆز كرد، ئاماژەی بەوە كرد ئەو بەرخودانانە لوتکەی هەڵمەتی ١ی حوزەیرانە  و داوای بەشداریکردنی هەموانی لە هەڵمەتی جەنگی ئازادی دا کرد.
هاوبەشی :