ژنێکی کورد ئەردۆگانی تۆقاندووە
نوسینی: عومەر محەمەد
عەرەب قسەیەکی زۆر جوانیان هەیە، دەڵێن : “ئەگەر شەرمت نەکرد بڕۆ ئەوەبکە کە لەدەستت دێت. “
هەرئەوەندە بەسە کە ئەردۆگان بەوڵاتی سوید دەڵێت: نابێت ببیتە ئەندامی ناتۆ چونکە تۆ داڵدەی کەسانێکت داوە، کە داکۆکی لە تیرۆرو پەکەکە دەکەن.)
ئەوەندە بەسە بۆئەوەی هەموو دونیا بزانن کە سیاسەتی فەرمی تورکیا دژی کوردە. چونکە ئامینەکاکە باوە داکۆکی لە مرۆڤ دەکات و لەناویشیاندا داکۆکی لەکورد دەکات، ئەوەندەی من ئامینە بناسم نەک وەک ناسیونالستێکی دەمارگیر، بەڵکو وەک ئینسانێکی ئازادیخواز داکۆکی لەکوردیش دەکات. قسە لەوەڕونتر نابێت، ئەوەتا (داکۆکی کردن لەکورد) لەکن ئەردۆگان تاوانە.
ئێ خۆهەموو دونیاش باش دەزانن و بەڵگەی زۆریشیان لەبەردەستتدایە کە دەوڵەتی تورکیاو بەتایبەتیش ئەردۆگان و حزبەکەی پشتیوانی مادی و مەعنەوی تیرۆرن، هەرلە گروپە ئیسلامییە توندرەوەکانەوە هەتا بە بەرەی نوسرەو داعش دەگات.
ئەگەر مرۆڤ ویژدانی هەبێ و ئەخلاقی سەلامەت بێت، دادوەریی کردن ئاسانە چونکە ئاشکرایە کە پەکەکە شکێنەری داعش و تیرۆرە، کەواتە بەچ لۆژیکێک پەکەکە تیرۆریستەو ئەردۆگان دژە تیرۆر ؟
بڕوانن :
ئەو ژنەی بەلۆژیک