گەنجانی دەربەندیخان: بانگەوازی پاراستنی کوردستانیان کرد

358
0
هاوبەشی :

 

ئێمە وەکو گەنجانی وڵات پارێزی دەربەندیخان بەشدار بونی خۆمان لەم شەڕە ڕادەگەیەنین بە هەموو هێزمانەوە بەڵێنی پاراستنی خاکی باشوری کوردستان دەدەین لەبەرامبەر داگیرکاری و خیانەتی ناو خۆیی

دەربەندیخان – لە کۆیە بەرەو بادینان ڕێپێواندەکەین بە دروشمی “لە دژی خیانەت و داگیرکاری وەرن بۆ جەنگی ئازادی” دوژمن و
خیانەتکاری شەرمەزاردەکەین. لە ڕێکەوتی ١ی ٦ی ٢٠٢٢ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ لەکۆیە ئامادەبین بۆ دژوەستانەوەی داگیرکەرانی کوردستان.

گەنجانی دەربەندیخان: بانگەوازی پاراستنی کوردستانیان کرد

دەوڵە تی داگیرکەری تورکیا نوێنەرایەتی وڵاتانی ناتۆ و بە هاوکاری یارمەتی هێزەناوخۆیەکانی کوردستان لەمانگی نیسانی ئەمساڵ جارێکی دیکە بە شێوەیەکی دڕندانە و بە ئامانجی داگیرکردنی خاکی باشوری کوردستان، تێكدانی سروشتی کوردستان و شاخەکان هێرشێکی داگیرکاری بەرفراوانی دەس پێکردوە تاوەکو ئێستاش بەشێوەیەکی دڕندانە دورلە پێوانی ئەخلاقی ویاسایی بەردەوامە.
وە لەو چوارچێوەیەشدا ئەرکە لەسەر هەریەکێکمان لەبەرامبەر هێرشەداگیرکاریەکان و لە بەرامبەر جاش و خیانەت کاران خاوەن هەڵوێستبین و پاراستنی کوردستان بکەینە بە بنەما روبەروی دوژمن و خیانەت کاران ببینەوە، وەک ئاشکرایە ئەمجارە ش بنە ماڵەی بارزانی بەژدار و هاوکارە بۆ دەوڵەتی تورکە بۆ هێرش و داگیرکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر گەریلا ئازادی خوازەکان ئە مەش دەکەوێتە چوار چێوەی خیانەت لە خاک و نیشتیمان دەستی داگیرکاران گرتوە شوێن بە شوێنی گەریلاکان بۆ دوژمن ئاشکرا دەکەن لەبەرمبەر ئەمەدا پێویستە بە هەموو هێزمانەوە ڕووبەروی ئەمداگیرکاریەوە خیانەتە ببینەوە بە دەنگێکی بەرز بڵێین بەڵێ بۆئازادی و پاراستنی کوردستان.
ئێمە وەکو گەنجانی وڵات پارێزی کوردستان لەسەر بانگەوازی کۆمەڵەی جوان بۆ سەفەر بەری و پاراستنی کوردستان لەداگیرکاری ئامادەی خۆمان بۆشەر لە دژی داگیرکەران شانبەشانی گەریلا بۆشەر ڕادەگەیەنین داواش لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین بەتایبەتی گەنجانی باشوری کوردستان وەرن بە ژداری ڕیزەکانی گەریلا ببن و خاکی کوردستان بپارێزن.
ئێمە وەکو گەنجانی وڵات پارێزی کوردستان بەشدار بونی خۆمان لەم شەڕە ڕادەگەیەنین بە هەموو هێزمانەوە بەڵێنی پاراستنی خاکی باشوری کوردستان دەدەین لەبەرامبەر داگیرکاری و خیانەتی ناو خۆیی .
وەهەروەها بانگەوازی ئەوەشیان کرد: وەرن بۆ جەنگی ئازادی وەرن بۆ پاراستنی کوردستان بۆ لەناو بردنی داگیرکاری و خیانەت کاران.

هاوبەشی :