وتەبێژی یەپەگە: ئەردۆغان فۆبیای دیموکراسی و ماف و کوردبوونی هەیە، دەیەوێت ئەو شوێنانە، کە دیموکراسی و یەکێتیی گەلانی تیادایە لە ناوی ببات

224
0
هاوبەشی :

 

نوری مەحمود وتەبێژی یەپەگە وتی، ئەگەر تورکەکان هێرش بکەن، ئەوەی لە عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی ڕوویدا دووبارە و دەستبەجێ وەڵام دەدەنەوە.

نوری مەحمود وتەبێژی یەپەگە ڕایگەیاند، هەڕەشەی داگیرکاریی بۆ سەر ناوچەی پشتێنە دەکەن و دەیانەوێت لە ناوچە پشتێنییەکانەوە  ناوەندە دیموکراسییەکان بکەنە ئامانج و وتی، “ئەردۆغان فۆبیای دیموکراسی و ماف و کوردبوونی هەیە، دەیەوێت ئەو شوێنانە، کە دیموکراسی و یەکێتیی گەلانی تیادایە لە ناوی ببات. بەوەش هەوڵ دەدات کۆمەڵگا لە شۆڕش و هیوای ئازادی تێکبشکێنێت”.
هاوبەشی :