كه‌جه‌كه: كۆمه‌ڵكوژی بامه‌ڕنی پەدەكەو دەوڵەتی داگیركەری تورك ئەنجامیان داوە
ئەمڕۆ شەممە، ڕێكەوتی٢٨ ئاب ٢٠٢٢، كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه ڕاگەیاندنێكی دەركرد دەربارەی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و په‌ده‌كه و وتی، “ئێمه داوا له هێزه سیاسیه‌كان و گه‌ل ده‌كه‌ین كه خاوەنداری لە وڵات بكەن و به به‌هێزی و هه‌ڵسنه سه‌ر پێ”.
راگه‌یه‌نراوەكەی كەجەكە ، جەختی كردەوە لە كۆمەلكوژییەكەی پەدەكە و دەوڵەتی تورك له ناحیه‌ی بامه‌ڕنێی ئامێدی ئەنجامیاندا و بووە هۆكاری شەهید بوونی منداڵ و مه‌ده‌نی و سه‌رنجی بۆ سه‌ر ئه‌وه راكێشا كه بكوژ سوپای تورك و په‌ده‌كه‌ن. كه‌جه‌كه داوای له گه‌ل و هێزه سیاسیه‌كان كرد كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه هه‌ڵسنه سه‌ر پێ.