حکومەتی ئەردۆغان بە دۆخێكی نالەبارداگوزەر دەكات و ڕاستیەكان دەشارێتەوە، ئۆپۆزسیۆن راستییەكانی تورکیا ئاشکرا دەکات

231
0
هاوبەشی :

حکومەتی ئەردۆغان بەردەوام درێژدەدات بە شاردنەوەی دۆخی نالەباری ئابوری توركیا لە کاتێکدا ئۆپۆزسیۆن ئاشکرای دەکات کە دۆخی ئەو وڵاتە لە چ بارو دۆخێكی نالەبەردایە.

شەممە، میدیاکانی ناوخۆی تورکیا ڕایانگەیاند، کە کەمال کلیچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری بەرهەڵستکار لە تورکیا ڕەخنەی لە ئەردۆغان گرت لە سەر ئەو قسەیەی كە ئەردۆگان كە ئەڵێت (هیچ كەسێك برسی نیە لە توركیا) 

ئۆغلۆ درێژەی بە قسەكانیدا ووتی: لە ئێستادا، خەڵكانێك هەن دینە دەرەوەی ماڵەكانیان و هاوار دەكەن دەڵێن: ئێمە برسیین.كەچی ئەردۆگان بانگەشەی ئەوە دەكات خەڵك برسی نیە،  وەك لە ڕۆژی هەینی لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ئەو بانگەشە نادروستەی كرد .

لەلایەکی ترەوە لە ئێستادا ملیۆنان كەس لە تورکیا لەگەڵ هەژاریدا ڕووبەروون كە تێدا وڵات بە قەیرانێكی ئابووریدا تێپەڕ دەبێت و نرخەكانی بەكاربەران بە خێرایی بەرز دەبێتەوە، لە كاتێكدا لە مانگی نیساندا نرخی بەكاربەر گەیشتۆتە ڕێژەی 69.97 لە سەدا، بەڵام لە مانگی پێشوو واتە مانگی ئازاردا ڕێژەكە لە سەدا 61.14

نرخی خۆراک و سووتەمەنی لە چەند مانگی ڕابردوودا بەرزبۆتەوە بۆ زیاتر لە دوو ئەوەندە. ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی توركیا گلەیی و گازندەیەكی زۆر دەكەن لە بارو دوخی وڵات لەتوڕە كۆمەڵایەتیەكاندا لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی  کارەبا و قەرز،  زۆرێک لە هاوڵیاتانی ئەو وڵاتە دەڵێن تەنانەت ناتوانین خواردنی سەرەتایی وەک میوە و سەوزە بکڕین.

قەیرانی ئابووری تورکیا لە ژێر سیاسەتی ئەردۆغاندا زیادی کردووە بە تایبەتی لەو کاتەوەی کە نەخۆشی کۆڤید-19 بڵاو بووە وە،  لەگەڵ زیاد بوونی  ژمارەی خۆکوژی لەناكاو، لە هەمانكاتدا زیادبوونی ژمارەی کۆمپانیا داخراوەکان و بەزبوونەوەی تێچووی ژیان كە بووەتە ئاسایییەکی نوێ لە وڵاتدا، بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و سوودەکانیئەم دواییە بوەتە هۆی بەرزبوونەوەی هەڵئاوسان و زیاتر ئیفلیجکردنی هێزی کڕینی هاوڵاتیان

هاوبەشی :