پەدەكە لەڕێی ئومێد خۆشناوە وە لە هەوڵدایە بۆ پەیوەندیكردن بە چالاكوانانی كورد لە بەریتانیا
بەپێی سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو كە پێی ڕاگەیاندین پەدەكە لە هەوڵی ئەوەدایە پەیوەندی بكات بە چالاكوانانی دەرەوەی وڵات بۆ ئەوەی ئەو چالاكوانانە هێرش نەكەنە سەر ئەندام و شاندەكانی كە بە نوێنەرایەتی پارتی سەردانی وڵاتانی ئەوروپا دەكەن، پەدەكە بۆ ئەو مەبەستە پارەیەكی زۆریان تەرخان كردوە بۆ بێدەنگ كردنی ئەو چالاكوانە.
سەرچاوەكە پێی ڕاگەیاندین كە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پەیوەندی كردوە بە كەسێكەوە لە بەریتانیا (ناوی كەسەكە پارێزراوە لامان)، پارێزگار داوای لەو كەسە كردوە كە پەیوەندی بكەن بە چالاكوانانە دیارەكانی بەریتانیاوە و تەماعێكی چاك بخرێتە بەردەست ئەو چالاكوانانەوە بۆ ئەوەی چیتر هەڵنەسن بە هێرش كردنە سەر شاندەكانی پارتی لە بەریتانیا.
ئەمەش دوای ئەوەدێت كە سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەم دواییەدا سەردانی بەریتانیای كرد هێرشێكی توندی كرایە سەر لە لایەن ڕەوەندی كوردیەوە لە شاری لەندەن، ئەویش بە هێلكە باران كردنی مەسرور بەرزانی بوو و دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبوولە میدیا و ڕاگەیاندنە جیهانیەكاندا