هەپەگە: ٢٦ داگیركەر سزادرا، لاشەی ١٨ كوژراویان لەبەردەستی گەریلاكاندان

297
0
هاوبەشی :

ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی هه‌په‌گه‌ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا باسی له‌وه‌كردووه‌، ٢٦ داگیركه‌ر سزادراون كه‌ دووانیان فه‌رمانده‌ی باڵان و لیستی ئه‌و چه‌كانه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌. له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ گه‌ریلایه‌ك به‌ ناوی ماهیر مه‌زڵوم كه‌ چووبووه‌ سه‌ر داگیركه‌ران و دوو چه‌كی هه‌ڵگرتبوو، له‌ كاتی كشانه‌وه‌دا له‌ شه‌ڕ شه‌هید بووه‌.

 

راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

“سوپای تورك به‌رامبه‌ر به‌ به‌رخودانی زاپی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان نه‌یتوانیوه‌ بگاته‌ ئه‌نجام و له‌ دژی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه‌. به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی به‌پێی یاساكانه‌ تاوانه‌ و به‌ پێی پێوانه‌كانیش له‌ ترس و ناجوامێرییه‌ هێزه‌كانمان له‌ گۆڕه‌پانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی سزای ئه‌و تاوانه‌ دژه‌مرۆڤایه‌تیه‌ بده‌ن، له‌ ٢٤ی گوڵان ئۆپراسیۆنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی به‌رفراوانیان ده‌ست پێكرد. زۆر تیمی نیمچه‌ گه‌ڕۆك و گه‌ڕۆك به‌ شێوه‌یه‌كی رێكخراو به‌ تاكتیكی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ زاپ ژماره‌یه‌كی زۆر داگیركه‌ریان سزادا كه‌ تاوانی شه‌ڕیان ئه‌نجامدابوو. ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ٨ هه‌ڤاڵی ئێمه‌ كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چیاڕه‌ش له‌ ژێر فه‌رمانده‌یی هه‌ڤاڵ رۆهات و شه‌ڤیندا له‌ كاتی شه‌ڕ شه‌هیدبوون ئه‌نجامدران.
سوپای تورك و میدیای شه‌ڕی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك راستی شه‌ڕ له‌ زاپ و داستانی مێژوویی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له‌ هه‌موو كه‌س ده‌شارێته‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌ هه‌موو كات درۆ ده‌كات له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی هێزه‌كانماندا، ناچار ده‌بن كه‌ به‌شێكی مردوو و برینداره‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن و ته‌نیا ٥ مردووی خۆیان ئاشكرا كردووه‌. هێزه‌كانمان به‌و ساختاكارییه‌ی سوپای تورك كه‌ شكۆی سه‌ربازی خۆی له‌ده‌ستداوه‌ و به‌وه‌ی میدیای شه‌ڕی تایبه‌تی تورك ده‌زانن، چوونه‌ سه‌ر ته‌رمی ١٨ داگیركه‌ری سزادراو، وه‌ك به‌ڵگه‌ش زۆر چه‌ك و كه‌رسته‌ی سه‌ربازییان ده‌ست به‌سه‌ردا گرتووه‌. له‌ كوڕه‌ژارۆ و گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی چیاڕه‌ش له‌ ئه‌نجامی ئۆپراسیۆنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شۆڕشگیڕیدا ٢٦ داگیركه‌ر سزادراون كه‌ دووانیان فه‌رمانده‌ی باڵابوون.
وه‌ك به‌ڵگه‌ی مردوو و بریندارانی سوپای تورك كه‌ هه‌موو جارێك ئه‌و شتانه‌ ده‌شارێته‌وه‌ هێزه‌كانمان ئه‌نگوستیله‌یه‌كی خوێندنگه‌ی سه‌ربازی داگیركاری، چه‌كێكی بی كه‌ی سی، ١٥٠ فیشه‌كی بی كه‌ی سی، ٢ چه‌كی ئێم ١٦ی پۆرتاتیف، ١٨٠ فیشه‌كی ئێم ١٦، دوو چه‌كی بۆمبهاوێژ، چه‌كێكی ئێم پی تی، ده‌مانچه‌یه‌ك، دووربینێكی حه‌راری، ته‌له‌فونێكی ده‌ستی، هێله‌كێكی هێرش، هێله‌كێكی پۆڵایینی سه‌ربازی و بارگاویكه‌رێكی وزه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه‌. ٤ خێمه‌ی سه‌ربازی و ٤ سه‌نگه‌ری داگیركه‌رانیش به‌ ته‌واوه‌تی خاپور كراون.
ورده‌كاری ئۆپراسیۆنه‌كانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی به‌م جۆره‌یه‌:
١.داگیركه‌ران به‌ چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ شاخی جه‌هه‌ننه‌می گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چیاڕه‌شی زاپیان بۆردومان كرد. هێزه‌كانمان ئه‌و داگیركه‌رانه‌یان خسته‌ ژێر چاودێری. ئه‌و داگیركه‌رانه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنن، له‌ ٢٤ی گوڵان به‌ ئۆپراسیۆنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی هێزه‌كانمان سزادران. تیمه‌ نیمچه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان به‌ گیانی هێرشی ئاپۆیی و سه‌رفرازییه‌وه‌ چالاكییه‌كی رێكخراویان كرد.
تیمه‌ نیمچه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان ئه‌و داگیركه‌رانه‌یان خسته‌ ژیێر چاودێرییه‌وه‌ و كاتژمێر ٠٥:٠٠ به‌ تاكتیكی خۆخستنه‌ناو داگیركه‌ران و چوونه‌ سه‌ر به‌ چالاكی رێكخراوی گه‌ریلایی له‌ دوژمنیاندا.. باسكی یه‌كه‌می ئۆپراسیۆن ٣ خێمه‌ی سه‌ربازی و دوو سه‌نگه‌ریان كرده‌ ئامانج، نارنجۆكیان خسته‌ناویان و به‌ چه‌كی سوك لێیاندان. هێزه‌كانمان چوونه‌ سه‌ر ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی ٢ فه‌رمانده‌ی باڵایان تێدابوون و ده‌ستبه‌جێ سه‌نگه‌ر و خێمه‌كانیان خاپور كرد. له‌وێ به‌ گشتی ٧ داگیركه‌ر سزادران كه‌ دووانیان فه‌رمانده‌بوون. هێزه‌كانمان گۆڕه‌پانه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد و چوونه‌ سه‌ر داگیركه‌ران. هێزه‌كانمان چه‌كێكی ئێم ١٦ پۆرتاتیفی فه‌رمانده‌ی باڵای داگیركه‌ر، ده‌مانچه‌یه‌ك، ته‌له‌فونێكی ده‌ستی، ئه‌نگوستیله‌یه‌كی خوێندنگه‌ی سه‌ربازی و هێله‌كێكی هێرشیان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرت. هێزه‌كانمان له‌ هه‌مان كاتدا چوونه‌ سه‌ر ته‌رمی داگیركه‌ران، چه‌كێكی ئێم ١٦، چه‌كێكی بۆمبهاوێژ و بارگاویكه‌رێكی وزه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرت.
باسكی دووه‌می ئۆپراسیۆنیش به‌ چه‌كی كه‌سی و نارنجۆك له‌ ٢ سه‌نگه‌ر و خێمه‌یه‌كی سه‌ربازییاندا. تیمه‌ نیمچه‌گه‌ڕۆكه‌مانمان خۆیان خسته‌ ناو سه‌نگه‌ره‌كان، له‌ ١٠ مه‌تریه‌وه‌ له‌ داگیركه‌رانیاندا. هێزه‌كانمان له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌ویِیان خسته‌ ژێر كۆنتڕۆڵه‌وه‌ و چوونه‌ سه‌ر ٥ ته‌رمی داگیركه‌ران، چه‌كێكی ئێم پی تی، چه‌كێكی بۆمبهاوێژ و هێله‌كێكی پۆڵایینیان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرت.
ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ن و ویستیان ده‌ستوه‌ردان له‌ گۆڕه‌پانی چالاكیه‌كه‌دا بكه‌ن كرانه‌ ئامانجی هێزه‌كانمان. له‌وێ سه‌لماوه‌ كه‌ لانیكه‌م ٦ داگیركه‌ر سزادراون.
ئۆپراسیۆنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی به‌ گشتی ١٢ خوله‌كی خایاندووه‌ و وه‌ك هه‌وره‌بروسكه‌ بووه‌. له‌و ئۆپراسیۆنه‌ شۆڕشگێڕییه‌دا دوانیان فه‌رمانده‌ی باڵا لانیكه‌م ١٨ داگیركه‌ر سزادراون. وه‌ك به‌ڵگه‌ی مردوو و بریندارانی سوپای تورك كه‌ هه‌موو جار ئه‌و شتانه‌ ده‌شارێته‌وه‌ هێزه‌كانمان چوونه‌ سه‌ر ١٢ ته‌رم، ئه‌نگوستیله‌یه‌كی خوێندنگه‌ی سه‌ربازیی داگیركه‌ری، چه‌كێكی بی كه‌ی سی، ١٥٠ فیشه‌كی بی كه‌ی سی، ٢ چه‌كی ئێم ١٦ی پۆرتاتیف، ١٨٠ فیشه‌كی ئێمه‌ ١٦، دوو چه‌كی بۆمبهاوێژ، چه‌كێكی ئێم پی تی، ده‌مانچه‌یه‌ك، دوربینێكی حه‌راری، ته‌له‌فونێكی ده‌ستی، هێله‌كێكی هێرش، هێله‌كێكی پۆلا، چه‌قۆیه‌كی سه‌ربازی و بارگاویكه‌رێكی وزه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرت. ٤ خێمه‌ی سه‌ربازی و ٤ سه‌نگه‌ری داگیركه‌رانیش به‌ ته‌واوه‌تی خاپور كران.
له‌ كاتی ئۆپراسیۆنی تۆلچه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیدا هه‌ڤاڵمان ماهیر مه‌زڵوم به‌ شێوه‌ی گیانبازی چووه‌ته‌ سه‌ر داگیركه‌ران، یه‌كه‌م فیشه‌كی له‌ داگیركه‌رانداوه‌، دوو چه‌كی داگیركه‌رانی هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه‌ و له‌ كاتی كشانه‌وه‌دا هه‌ڤاڵمان ماهیر مه‌زڵوم له‌ شه‌ڕدا شه‌هید بووه‌.
٢.له‌ ٢٤ی گوڵاندا كاتژمێر ٠٩:٣٠ كاتیچك داگیركه‌ران له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید شه‌مدینی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆی زاپ بوون، تیمه‌ نیمچه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان له‌ دوو قۆڵه‌وه‌ چوونه‌ ناو داگیركه‌ران وله‌ داگیركه‌رانیاندا. هێزه‌كانمان تاكتیكه‌كانی سه‌رده‌می نوێیان له‌ ناو یه‌كدا به‌ به‌هێزی به‌كارهێنا. ورده‌كاری ئه‌و چالاكیانه‌ش به‌م جۆره‌یه‌:
قۆڵی یه‌كه‌می ئۆپراسیۆنه‌كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ سه‌نگه‌رێكی داگیركه‌رانیداوه‌. له‌و سه‌نگره‌دا ٢ داگیركه‌رهه‌بوون هه‌ردووكیان سزادران، سه‌نگه‌ره‌كه‌ش روخێنرا. قۆڵی دووه‌می ئۆپراسیۆنه‌كه‌ سه‌نگه‌رێكی تریان كرده‌ ئامانج و به‌ نارنجۆك و چه‌كی كه‌سی له‌و سه‌نگه‌ره‌یان دا. به‌یه‌كه‌م لێدان داگیركه‌ران سه‌نگه‌ریان چۆڵ كرد و هه‌ڵاتن. هێزه‌كانمان ئه‌و سه‌نگه‌ریان روخاند. داگیركه‌ران كاتێك ویستیان ده‌ستوه‌ردان له‌ گۆڕه‌پانی چالاكییه‌كه‌دا بكه‌ن كرانه‌ ئامانجی هێزه‌كانمان و له‌وێش چوار داگیركه‌ر سزادران. تیمه‌ نیمچه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان چوونه‌ سه‌ر سه‌نگه‌ری داگیركه‌ران، ٢ داگیركه‌ری تریان سزادا. هێزه‌كانمان له‌وێ چه‌كێكی بی كه‌ی سی، ١٥٠ فیشه‌كی بی كه‌ی سی و دوربینێكی حه‌رارییان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرت. هێزه‌كانمان له‌ سه‌نگه‌رێكی دیكه‌شیاندا و ئه‌و سه‌نگه‌ره‌ش رووخێنرا.
له‌و ئۆپراسیۆنه‌ شۆڕشگێڕییه‌دا كه‌ تیمه‌ نیمچه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان وه‌ك هه‌وره‌بروسكه‌ كردوویانه‌، ٨ داگیركه‌ر سزادران، چه‌كێكی بی كه‌ی سی، ١٥٠ فیشه‌كی بی كه‌ی سی، دوربینێكی حه‌راری ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ و سێ سه‌نگه‌ریش رووخێنراون.

هاوبەشی :