گروپێکی (10) دە كەسی دیکەی گەنجانی عەرەبی ڕۆژاڤا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پەیوەست بوون بە ڕیزی گەریلا ئازادەكانی كوردستانەوە
لە بەرامبەر هێرشە دڕندانەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورکیا و بنەماڵەی خۆفرۆشی بارزانی لە دژی هەرێمەكانی پارستنی میدیای گەریلا ئازادەكان، گروپێکی (10) دە كەسی دیکەی گەنجانی عەرەبی ڕۆژاڤا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پەیوەست بوون بە ڕیزی گەریلا ئازادەكانی كوردستانەوە، پێشتر یش گروپێكی 50 كەسی تر پەیوەست بوون و دوای ئەوانیش گرۆپێكی 12 كەسی لەگەنجانی عەرەب هاتنە ناو ڕیزەكانی گەریلاوە.
ئەمڕۆش ئەو 10 گەنجە عەرەبە لە ڕایانگەیاندا پەیوەندی خۆیان ڕاگەیاند ئەمەش بۆ وەڵامدانەوەی بانگەوازی سەفەربەری هەپەگە بۆ پاراستنی کوردستان و شەڕی ئازادی.