شۆڕش ئیسماعیل، پێویستە هێزی سەربازی لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە دروست نەكرێت و دانەمەزرێی
وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان (شۆڕش ئیسماعیل)، ئەمڕۆ یەك شەممە، ڕێكەوتی ٢٢ ئایاری ٢٠٢٢ ڕایگەیاند، كە ئەو داوای لە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كردوە هیچ هێزێكی سەربازی كە لە چوارچێوەی هێزی پێشمەرگەدا نەبێت دروست نەكەن و لە هەمان كاتدا هیچ كەسێكی سەربازیش دانەمەزرێنن كە لەڕێی وەزارەتی پێشمەرگەوە نەبێت.
لە هەمان كاتدا ئەوەی ئاشكرا كرد كە لە لایەن هاوپەیمانانەوە ڕەخنە و تێبێنیمان لەسەرە، ئەوەشی نەشاردەوە كە قەوارەی هەرێمی كوردستان هەڕەشەی دەرەوەی لەسەرو و بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەو هەڕەشە داگیركاریانە پێویستمان بە هێزێكی یەگرتوو هەیە.