بنكەی سەربازی زێلکانی سوپای داگیركەری تورك لە شارۆچكەی باشیکی سەر بە پارێزگای موسڵ بەر مووشەک درا

334
0
هاوبەشی :

 کاتژمێر ١٠:٣٠  ئەمشەو شەممە، ڕێكەوتی ٢١ ئابی ٢٠٢٢ ، بنكەی سەربازی زێلکانی سوپایداگیركەری تورك  لە شارۆچكەی باشیکی سەر بە پارێزگای موسڵ بەر مووشەک درا.
بەپێی ڕاگەیاندنەكانی عێراق (سۆمەریە نیوز و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان)  بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئەو سەربازگەی زیلكان كە سەربازی سوپای دەوڵاتی توركی تێدا جێگیرە كراوەتە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوانە زیانی گیان لەو سەربازگەیەی تورکیا کەوتووە کە نزیکەی هەزار سەربازی تێدایە.
تۆڕەكانی ڕاگەیاندنی وڵات – میدیا ڕایگەیاند: هێزى “ئازادی شەنگال” بەرپرسیاریەتى هێرشى سەر بنکەى سەربازى زێلکانى گرتە ئەستۆ و ئاشکرایکرد، دوو فڕۆکەیان ئاڕاستەى بنەکە کردووە و بەگوێرەى زانیارییە سەرەتاییەکان زیانى گیانى و ماددى لەسوپاى تورکیا کەوتووە.

هاوبەشی :