زەكی محەمەد چەلەبی هاوڵاتی باكوری كوردستان لە نەخۆشخانەی شار شەهید بوو

331
0
هاوبەشی :

دوێنێ شەوی  سێ شەممە، ڕێكەوتی ١٧ ئابی ٢٠٢٢ ، لە شەقامی بەختیاریی شاری سلێمانی (زەکی محەمەد چەلەبی)، خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز کە خەڵکی باکووری کوردستانە، لەلایەن میتی تورک و بە هاوکاریی پەدەکە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و بە سەختیی بریندارکرا. ئێوارەی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شار گیانی لە دەستدا.

ئەمە چەندین كاری تیرۆرستیە لە هەرێمی كوردستان لەلایەن داگیركەرانی لە بەرامبەر وڵاتپارێزان و خەڵكانی ئازدیخوازی پارچەكانی دیكەی كوردوستان لە هەرێمی كوردوستان ئەنجام دەدرێت.

لە ڕاستیدا هەرێمێك کە ژیانی مرۆڤە شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزەکانی تێدا پارێزراو نەبێت  و داگیركەرانی كوردستان بە ئاسانی تەراتێنی تێدا بكەن و كاری تێرۆریستی دژە مرۆڤایەتی بە ئاسانی ئەنجام بدەن، ئیتر كاتی ئەوە هاتوە ئەم ستەمكاریە بوەستێنرێت و گەل ئەو دەسەڵاتە بوكەڵەی دەستی داگیركەرانی كوردستان  بێكاریگەر بكات و لەجێگەی ئەودا دەسەڵاتی گەل بونیاد بنێت.

دەرچە میدیا، خەم و پەژارەی خۆی ڕادەگەیەنێت بە شەهید بوونی (زەکی محەمەد چەلەبی) و سەرەخۆشی لە ماڵبات و كەس و كار و گەلی خۆمان دەكەین، لەهەمان كاتدا دەوڵەتی داگیركەری تورك و هێلی خیانەتكاری شەرمەزار و ڕسوا دەكەین.

 

.

 

 

هاوبەشی :