ئازادی بۆ ھەڤاڵ تەحسین و تەواوی زیندانیە سیاسیەکانی ھەولێر و بادینان

268
0
هاوبەشی :

نزیكەی دوو ساڵە دەسەڵاتدارانی پارتی لە هەولێر، هەڤاڵ ( تەحسین هەولێریان) بەبێ تاوان خراوەتە زیندانەكانی پارتی ، ئەشكەنجە و سزای قورسیان داوە بەبێ ئەوەی هیچ ئەوەی تاوانێكی كرد بێت جگە لە دڵسۆزی وخەمخۆری بۆ ووڵات و خەڵكەكەی

بۆ ئەو مەبەستە پرسی گرتنەكەی هەڤاڵ تەحسین لەلایەن چالاكوانانی سیاسی و خەمخۆرانی ئازادیەوە گەیەنراوەتە زوربەی زۆری كونسوڵخانەكان( كەزوربەی زۆری كارمەندی كونسوڵخانەكان پارتین) و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان (یو ئێن) و پەڕڵەمانی كوردستان بۆ ئەوەی كارێك بكەن بۆ ئازاد كردنی ئەو هەڤاڵە، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێكیان نەداوەتەوە بەو كەس و لایەنانەی كە هەولی ئازادكڕدنی هەڤاڵ تەمسین دەدەن

وا ئەبێت بە دوساڵ پارتی ھەڤاڵ تەحسین ھەولێری بێ تاوانی لە زیندانەکانی خۆی کردوە، ئەشکەنجە و سزای زۆر قورسی داوە، نە یوئێن و نە لیژنەکانی گوایە مافی مرۆڤ لە پەرلەمان و نە قونسوڵخانەکانی کە نیوەی کارمەندەکانیان ئیش بۆ پارتی دەکەن، نەیانتوانی وەڵامێکمان بدەنەوە یان کارێک بۆ ئازاد کردنی ھەڤاڵ تەحسین بکەن، کە لە دەرگای ھەمویانمان داوە،

لە هەرێمی دەسەڵاتی ماڵی بارزانی دەیان كەسانی چالاكوان و خەمخۆرانی ئازادی لە لایەن ئەوە دەسەڵاتە دژە كوردەوە لە زیندانەكانی ژێر دەسەڵاتی ستەمكاریان توند كراون و ئازار و ئەشكەنجەی قورسیان لەسەرە.

ئازادی دەست بەجێی زیندانیانی بادینان و هەولێری ژێر دەسەڵاتی پارتی، دەنا دەسەڵاتدارانی ستەمكاری هەولێر باش بزانن چارەنوسیان هیچ كەمتر نابێت لەو ستەمكارانەی كە پێش ئەوان دەسەڵاتدار بوون.

هاوبەشی :