گەریلاکانی ئازادی کوردستان زنجیرەیەك چالاكیان ئەنجامدابۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار.

301
0
هاوبەشی :

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، ” تێمە گەڕۆكەكانی گەریلاكانی ئازادی كوردوستان زەبری كەمەرشكێن لە سوپای داگیركەرەكەی تورك و خیانەتكاران بە بەردەوامی دەوەشێن و سوپا داگیركەرەكەی توركیان بێ ورە و ڕسوا كردوە لە هەموو هەرێمەكانی شەڕدا كە گەریلاكان ڕوو دەكەنە چەپەرەكان و مۆڵگەكانی دوژمن، داگیركەران بە گریان و هاواركردن لە شوێنەكانی خۆیان هەلدێن بە جۆرێك سەریان لێشێواوە كە هەرگیز تامی شكستی وایان نەكردوە و تەنانەت ڕێگەی پاشەكشێشیان لێگیراوە.

لە چالاکیەکاندا تاکتیکی گەریلایەتی سەرکەوتوو ئەنجام دەدرێت و چالاكی بەهێز و بێ وینە ئەنجام دەدرێت، بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایاری تێکۆشانی ئازادی کوردستان  زنجیرەیەك چالاكی مەزنئەنجامدراون. لە چالاکیەکاندا لانیکەم ٢٤ داگیرکەر سزادران، ٣ داگیکەری بریندار بوون، ٣ سەنگەری داگیرکەران، چەکێکی ئەی٤، چەکێکی بی کەی سی، ٢ چادری داگیرکەران، درۆنێک و سیستمێکی کامێرای مۆبیس لەناوبراون. لە هەمانکاتدا گورز لە ٢ سەنگەر و ٢ سیستمی کامێرای مۆبیس وەشێنراوە. هێزەکانمان دەستیان بەسەر ١٣ مەتر شریت و ١٠ کیلۆ تی ئێن تیدا گرتووە.
هاوبەشی :