بەهۆكاری شەپۆلی خۆڵبارین، لە چەند پارێزگایەكی عێراق پشوو ڕاگەیەنرا

277
0
هاوبەشی :
ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێكەوتی ١٧ ئایاری ٢٠٢٢ لە چەند شار و شارۆچكەیەكی عێراق بەهۆی كاریگەری چڕی خۆڵبارینەوە كرا بە پشوو.
بەپێی ڕاگەیاندنەكانی عێراق بەهۆكاری شەپۆلی خۆڵبارین و چڕیەكەی لە هەریەكە لە پارێزگاكانی (بەغدا و زیقار و واست و بەسرە و ئەنبار و موسەنا و بابل) ئەمڕۆ كرا بە پشووی رەسمی، جگە لە هێزە ئەمنییەکان و بنکە تەندروستی و خزمەتگوزارییەکان دەبێت دەوامی فەرمی خۆیان بكەن.
لە پارێزگای سلێمانی بە هۆكاری خۆڵبارینەكەوە تائێستا پشوو ڕانەگەیەنراوە، تەندروستیی ئەو پارێزگایە رایگەیاند ” ئێمە جگە لە پێشنیار كردن بۆ پشوو بۆ پارێزگار دەسەڵاتی ترمان نیە، دەسەڵاتی پارێزگایە بڕیار دەدات”.
لە هەمان كاتدا ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك ڕایگەیاند، دەوامی ناوەندەکانی خوێندن راگیراوە و تاقیکردنەوەکان بۆ سبەینێ چوارشەممە دواخراون.
پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ پاش نیوەڕۆ، كاریگەری خۆڵبارین لە سلێمانی و پارێزگاكانی تری عێراق كەم بێتەوە.
هاوبەشی :