١٢ جەوانی عەرەب پەیوەست بوون بە ڕیزەكانی گەریلاكانی ئازادیەوە
١٢ جەوانی عەرەب هاتنە ناو ڕیزەكانی گەریلای ئازادی كوردستانەوە.
ئەو جەوانانە لە ڕاگەیندراویكدا ڕایانگەیاند: “لەسەر بنەمای تەڤگەری خۆچەكداركردنی جەوانان و پاراستنی كۆمەڵگە، ئێمە وەك کۆمەڵگەی گەنجانی عەرەب بڕیارماندا پەیوەست بین بە ڕیزەكانی گەریلاوە بۆ پاراستنی كۆمەڵگەی ئازاد و بەهاو نرخە كۆمەڵایەتیەكان، وە بێدەنگ نابین بەرامبەر بە ستەمكاران و داگیركەران و پاراستنی ڕەوا بە بنەما دەگرین و ڕایدەگەیەنین کە ئێمە بەشداری ڕیزەکانی گەریلاكانی ئازادی بووین، لە هەمان كاتدا بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو گەنجان ئەوەیەكە وەرنە ناو ڕیزەكانی گەریلاوە و چونكە كات كاتی شكستپێهێنانی داگیرکاری و خیانەتە، ڕۆژی ڕۆژی سەركەوتن .