كەجەكە پیرۆزبایی لە هەموو خەڵکی کورد کرد بەبۆنەی ڕۆژی زمانی کوردی و داوای لێکردن زمانی کوردی لە هەموو بوارەکاندا بپارێزن

331
0
هاوبەشی :

كەجەكە پیرۆزبایی لە هەموو خەڵکی کۆرد دەكات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی کوردی و داوای پاراستنی زمانی كوردی لە خەڵكی كوردستان كرد لەهەموو بوارەکانی ژیانیان و كاریاندا.

بەبۆنەی ڕۆژی زمانی کوردییەوە کە هاوکاتە لەگەڵ 15ی ئایاری هەموو ساڵێکدا، کۆمیتەی پەروەردەی سیستمی کۆمەڵگەی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی کوردستان و دەرەوەی وڵات کرد و پیرۆزبایی هاتنی ڕۆژی زمانی کوردییان لێ کردن، ڕایگەیاند :

ئێمە وەكوو کۆمیتەی پەروەردەی کۆمەڵگەیی کوردستان پیرۆزبایی لە ڕێبەری ئۆجالان دەکەین ،کە بەڕێزی بۆتە هیوا و ئومێدی ئازادی بۆ خەڵك و نوێنەرایەتیان دەكات،  خەڵكێك كە فەرهەنگ و كەلتور و زمان و بوون وهەستیان نكۆڵی لێكراوە ، ئەویان خستە بارو دۆخێكەوە و ناچاریان كرد كە خەباتێكی بەردەوام و بێ وێنەیان بۆ بكات و ڕووبەڕووی هەموو ئەو بەربەستانە بێتەوە، پیرۆزبایی لە شەهیدە نەمرەکانمان دەکەین کە گیانی خۆیان لە پێناو بووندا بەخت کردووە و هەروەها پیرۆزبایی لە گەلی خۆڕاگرمان دەکەین کە سەرەڕای هەموو جۆرە زوڵم و ستەم و ئەشکەنجە و لەسێدارەدانێک بە زمانی خۆیان گۆرانی و سلۆگانیان وت و داستانی ئازایەتیان تۆمار كرد دژی زاڵم و زۆردار ئازایانە وەستانەوە و كوڕنوشیان نەبرد.

هاوبەشی :