فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، پێشوازی لە بڕیارێكی ئەمریكا كرد

281
0
هاوبەشی :

مەزڵوم عەبدی، لە تویتێكیدا ئاشكرای كرد، پێشوازیی لە بڕیارەکەی ئەمریکا دەکەن بۆ دەرهێنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە سزاکانی قەیسەر، ئەو بڕیارە و بەرز دەینرخێنن بۆ بونیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بەڕێز مەزڵوم عەبدی ڕاشیگەیاندووە، ئەو بڕیارە پۆ خەڵكی سوریا هەنگاوێكی گرنگ و هیوابەخشە بۆ ڕێگریی لە گەڕانەوەی داعش لە سوریا و ناوچەكە..

مەزڵوم عەبدی،لە تویتەكەیدا ڕایگەیاندوە :”ئێمە پێشوازیی لە هەموو کۆمپانیایەک دەکەین بۆ هاتنیان بۆ باكوو ر و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە مەبەستی وەبەرهێنان ”.

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٩ لە بڕیارێكیدا سزای ئەو لایەنانەیدا كە لەگەڵ حکومەتی سوریا پەیوەندی و مامەڵەیان دەكرد، بۆ ئەو مەبەستە یاسایەكی دەركرد ناوینا یاسای قەیسەر، قەیسەر ناوی كەسێك بووکە لە سوریا گرنگیی بە مافی مرۆڤ داوە و نەیاری ڕژێمی بەشار ئەسەد بووە. ئەمەش بۆ ئەوە بوو لە ڕێگای ئەو یاسایەوە، دەستی سوریا لەو سەرچاوە ئابوورییانە ببڕێت، کە بەهۆیەوە ئەو سەرچاوە بەردەوامیی بە شەڕ و ململانێ سەربازییەکانی دەدا.

 

هاوبەشی :