هیچ بیانوێك بۆ ره‌وایه‌تیدان به داگیركه‌ری و به‌كرێگیراویه‌تی نییه
گه‌نجۆ ژین‌دا
هه‌رچه‌نده رژێمی ئه‌كه‌په – مه‌هه‌په‌ی فاشیست له دوا رۆژه‌كانی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خۆیان دان و رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌گوێره‌ی كۆمپانیا راپرسیه‌كانی خۆشیان وا نیشانده‌ده‌ن كه ناتوانن له هه‌ڵبژاردنی 2023 ئه‌گه‌ر بكرێ، ببنه‌وه به‌ده‌سه‌ڵات. ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت له توركیا، به قه‌یرانی هه‌ڵاوسانی ئابووری به‌ناو ده‌كرێت، به‌ڵام له‌بنه‌مادا تێكشكانی ئه‌قڵیه‌تی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌ی توركی فاشیه كه بۆ ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌كه بۆته به‌ڵا به‌سه‌ر گه‌لانی توركیا.
فاشیه‌تی توركی كه پشت قایمه به پشتیوانیه‌كانی ناتۆ و ئه‌وروپا و به‌كرێگیراویه‌تی كوردی، له سه‌ده‌یه‌كدا هه‌موو ره‌نگه جیاوازه‌كانی له توركیا له‌ناوبرد. له‌ژێر ناوی ئه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی له‌توركیا ده‌ژی توركه! واتا سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌و ئاین و ئاینزا و باوه‌ڕی و گرووپی ئه‌تنیكی جیاواز، بووته كاری سه‌ره‌كی. ده‌سه‌ڵاتی توركیاش به‌بێ جیاوازی ئیسلامی و عه‌لمانی له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته بونیادنراوه، ئه‌گه‌رنا چی ئه‌كه‌په و مه‌هه‌په كۆده‌كاته‌وه، ته‌نها فاشیزمی توركی ره‌گه‌زپه‌رست نه‌بێ.
ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر فاشیزمی توركی به‌رخودانی كردووه، بێگومان گه‌لی كورده. له‌دوای ده‌ركه‌وتنی رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه‌ش ئه‌و به‌رخودانه ئاستێكیتری گرت، له لایه‌نی هزری و سیاسی و ئایدیۆلۆژی و رێكخستنی. بۆیه كوردێك رێكخستن كرا‌و، بوو به خاوه‌ن كه‌سایه‌تی كه بزانێ چی ده‌وێت و چۆن رووبه‌ڕووی داگیركه‌ری ده‌بێته‌وه. ئه‌نجام نیو سه‌ده‌یه رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه ئه‌و تێكۆشان و به‌رخودانه به‌رده‌وام ده‌كه‌ن.
له مێژووی دوور و نزیكی كورد، به‌كرێگیراویه‌تی و نۆكه‌رایه‌تی بۆ دوژمن و خۆ رزگار نه‌كردن له كۆیلایه‌تی ده‌ستی داگیركه‌ر، بۆته نه‌خۆشیه‌كی قانگرێن ئاسا. هه‌رچه‌نده شۆڕش و تێكۆشان به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێ و داگیركه‌ری بێ كاریگه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام به‌كرێگیراویه‌تی كورد، به بوونه دارده‌ستی بۆ داگیركه‌ر و كه‌وتنه پێش له‌شكری دوژمن، جارێكی‌تر تێكۆشان بۆ ئازادی كوردستان دینێته‌وه خاڵی سه‌ره‌تا.
له‌م 60 ساڵه‌ی رابردوو په‌ده‌كه\عێراق ئه‌و رۆڵه‌ی بینیوه، وه‌كو به‌شێك له رێكخستنی گلادیۆی ناتۆ، هاوشانی ئیسرائیل له‌دژی گه‌لی كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه په‌ره‌یپێدراوه. هه‌ڵبه‌ت له‌بنه‌مادا له‌لایه‌ن گلادیۆی ناتۆوه به‌ڕێوه ده‌چێت، واتا هیچ پێویستی و سوودیك بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نه‌بووه و نییه. چونكه له‌دوای رابوونی له‌به‌رامبه‌ر شۆڕشی گه‌لانی عێراق ساڵی 1961 ئیدی ئه‌و پارته كه‌وته ده‌ستی زومڕهیهك كه چی بۆ كورد ده‌كات و چ خزمه‌ت و ئامانجێكی هه‌بوو دیار نه‌بوو، ئه‌وه‌ی دیاربوو خزمه‌ت و ئامانجی بۆ هه‌موو ئه‌وانه بوو له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه كوردی. له دوای 1975 ئه‌و راستیانه هێشتا زیاتر ئاشكرا بوون، بۆیه لێره نامه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر مێژووی ئه‌و پارته، به‌ڵكو ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه بكه‌م كه ئه‌و پارته له‌ده‌ره‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی داگیركه‌ران و سیخوڕی كردن بۆ ده‌زگا سیخوڕیه جیهانیه‌كان شتێكیتری نه‌كردووه و ناشی كات.
له ئه‌مڕۆی كوردستان ده‌رفه‌تی زێڕین له‌به‌رده‌ستی كورد دایه، گه‌لی كورد ده‌توانێ ئه‌و داگیركه‌ری و چه‌وساندنه‌وه‌و نكوڵیكاری و ئاسیمله كردنه‌ی، كۆتایی پێبێنێ و بگاته رۆژه ئازاده‌كانی. سه‌یر بكه‌ین، داگیركه‌رانی سه‌ر كوردستان له رۆژه هه‌ره لاوازهكانیاندان و ناتوانن هیچ یه‌كیان به‌ته‌نها رووبه‌ڕووی گه‌لی كورد ببێته‌وه. ره‌وشی توركیا ده‌زانین كه چه‌نده له تاقه‌ت كه‌وتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له رێگای ناتۆ و ئیسرائیل و قه‌ته‌ر و ئیمارات ده‌ستی نه‌گرن ناتوانێ خۆی له‌سه‌ر پێ بگرێ. ده‌وڵه‌تی سوریا، دیسان رووسیا و ئێران له‌سه‌ر پێیان گرتووه، عێراق به‌هه‌موو پشتیوانیه‌كانی ئه‌مریكا و ئێرانیش، به‌ڵام نه‌بۆته‌وه ئه‌و هێزه‌ی رووبه‌ڕووی گه‌لی كورد ببێته‌وه، ئێران له‌ژێر فشاریكی زۆری نێوده‌وڵه‌تی و قه‌یرانی ناوخۆی جڤاكی و سیاسی و ئابووریدایه.
تێكۆشانی گه‌لی كوردیش له ئاستێكی هێز و توانادایه و ده‌توانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی له باشوور و رۆژئاوا‌و باكوور به‌ده‌ستی خستوون، ئه‌وانه بكات به داهاتوویكی پڕشنگدار بۆ نه‌وه‌كانی داهاتووی. له سه‌د ساڵی رابردوو گه‌لی كورد له ئێستا خۆی به‌هێزتر نه‌بینیوه، ده‌كرێ هێز و توانای زیاتریش كۆبكرێته‌وه و به توندترین شێوه رووبه‌ڕووی داگیركه‌ران ببێته‌وه.
جاران ده‌گوترا كورد له شه‌ڕدا جه‌نگاوه‌ری به‌هێز و ئازان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هێز و توانای له‌شه‌ڕدا، ده‌بینین كه خاوه‌نی هزر و فه‌لسه‌فه و رێبه‌ر و رێكخستنی خۆیه‌تی، ئیدی پێویستی به‌كه‌س نییه به‌ڕێوه‌ی ببات و ئه‌قڵی پێ‌بدا، به‌ڵكو كوردێك دروست بووه كه ده‌توانێ شه‌ڕ بكا و ئازادبێ و خۆشی به‌ڕێوه ببات.
ئه‌وه‌ی بۆته مۆرانه و كۆسپ له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی كه گه‌لی كورد نه‌گات به سه‌ركه‌وتنی زیاتر، ئه‌ویش سیاسه‌ت و جموجۆڵی بهكرێگیراوانهی په‌ده‌كه\عێراقه. ده‌بێ له‌وه‌دا زۆر روون و ئاشكرا قسه بكه‌ین، چونكه ناكرێ ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لێك بكرێنه قوربانی حیزبێك و بنه‌ماڵه‌یه‌ك كه خۆی له‌سه‌ر بكرێگیراویهتی و نۆكه‌رایه‌تی بۆ داگیركه‌ران بونیادناوه. واتا ئه‌گه‌ر بكرێگیراویهتی بۆ داگیركه‌ران له‌كه‌سایه‌تی په‌ده‌كه\عێراق كۆتای پی نه‌هێنرێت ناتوانین بڵێین هیچ ده‌سكه‌وتێكمان زامن كراوه.
ئه‌و داگیركهریهیی ئه‌مڕۆی ده‌وڵه‌تی توركیش له بادینان و برادۆست هیچ په‌یوه‌ست نییه به فرۆشتنی گاز و نه‌وت و سامانی ژێر زه‌وی و سه‌ر زه‌وی، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به‌و ئه‌قڵیه‌ته خۆفرۆشی و خاك فرۆشی و نۆكه‌رایه‌تی و بهكرێگیراویهتیهیی كه په‌ده‌كه بۆ ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك ده‌یكات. ته‌نها له باشوور گاز و نه‌وت نییه، هه‌مانكات ته‌نها هه‌رێمێكی وه‌ك باشووریش نه‌وت نافرۆشێت، له‌لایه‌كیتریش به یاسا له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵی عێراق ئه‌و مافه‌ی لێ سه‌ندرایه‌وه. له‌لایه‌كیتریش نه په‌كه‌كه و نه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال و نه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیانه‌ی رۆژئاوا چاویان له ده‌سه‌ڵات و به‌رهه‌مه‌كانی باشوور نییه و قه‌تیش باسیان نه‌كردووه، ئه‌ی باشه په‌ده‌كه بۆچی شه‌و و رۆژی داناوه‌ته سه‌ریه‌ك بۆ دوژمنایه‌تی كردنیان و بووته كه‌وا سووره‌ی به‌ر له‌شكری تورك.
ئه‌گه‌ر ناكۆكی له‌گه‌ڵ یه‌نه‌كه گوایا له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وت و گازبێ، كه من ئه‌ویش به لێكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه ده‌زانم، له‌بنه‌مادا له ژێر ناوی گاز و نه‌وت په‌ده‌كه ده‌یه‌وێت هه‌رێمی سلێمانی داگیربكات، وه‌ك چۆن هه‌ولێری له 31 ئابی 1996 و 16ی گوڵانی 1997 داگیركرد، ده‌یه‌وێت پرۆسه‌ی داگیركاریهكهی ته‌واو بكات و سلێمانیش به‌ته‌واوی له یه‌نه‌كه پاك بكاته‌وه.
ئه‌وه‌ی گه‌ریلای ئازادی كوردستان ئه‌مڕۆ له زاپ و ئاڤاشین و برادۆست ده‌یكات، تۆمار كردنی داستانی ئه‌فسانه‌ین كه ئه‌قڵ بڕی ناكات، واتا گه‌ریلای كوردستان به هزری مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی رووبه‌ڕووی هه‌موو ته‌كنیك و ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی سه‌رده‌م بۆته‌وه و تێكی شكاندووه، تاكه گرفت له‌شه‌ڕی گه‌ریلا، ئه‌ویش خه‌نجه‌ر له‌پشته‌وه لێدانیه‌تی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌ده‌كه‌وه.
بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیانو هێنانه‌وه بۆ داگیركه‌ری و به‌كرێگیراویه‌تی راست نییه، به‌ڵكو كۆتای پێهێنان به داگیركه‌ری و به‌كرێگیراویه‌تی و نۆكه‌رایه‌تی بۆته ئه‌ركێكی به‌په‌له و هه‌نوكه‌یی.