جیهانی دوای سزاکانی دژ بە ڕووسیا

295
0
هاوبەشی :

دیمیتری مێدڤیدێڤ جێگری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ڕووسیا لە تێلێگرام پۆستێکی بڵاوکردۆتەوە لەسەر جیهانی دوای سزاکانی دژ بە ڕووسیا، لەم چەند خاڵەی خوارەوە دا كورتی كردۆتەەوە وە دەشڵێت ئەمەی ئاماژەی پێدەكەم پێشبینی نیە، بەڵكو ئەنجامی سزاكانی سەر ڕوسیا

زنجیرەکانی پەیوەندی دابینکردنی کاڵای جیهانی دەڕووخێت و ئەگەری هەیە قەیرانێکی لۆجستی گەورە ڕووبدات، لەوانەشە ئەگەری ڕووخانی چالاکی هێلە ئاسمانییە بیانییەکان کە لە فڕینیان بەسەر خاکی ڕوسیادا قەدەغەکراوە

قەیرانی وزە لەو وڵاتانەی کە سزاکانیان سەپاندوە بەسەر گوازەرەوە دابینكەرەكانی ووزەی ڕوسیا “ئەوە خۆ كوژیە و فیشەك بە خۆیانەوە دەنێن” ، نرخی سووتەمەنی لە وڵاتانی خۆیان بەردەوام بەرزدەبێتەوە ، لە هەمان كاتدا گەشەسەندنی ئابووری دیجیتاڵی جیهانیش بەرەو خاوبوونەوە دەچێت.

جیهان بە قەیرانێکی جیهانیی خۆراکی نێودەوڵەتی تێپەڕ ئەبێت لەگەڵ ئەگەری ڕوودانی قات و قڕی و برسێتی لە هەندێک وڵاتانی جیهان.

ئەگەری ڕوودانی قەیرانێکی دراوی و دارایی لە چەندین وڵات و كە پەیوەست دەبێت بە کەمبوونەوەی سەقامگیریی ژمارەیەک لە دراوی نەتەوەیی و خێراکردنی هەڵئاوسان و ڕووخانی سیستەمی یاسایی بۆ پاراستنی موڵکی تایبەتی.

چەندین ململانێ سەربازیی نوێ هەرێمی پەرەدەسێنێت لەو ناوچانەی کە چەندین ساڵە چارەسەرە ئاشتیخوازەکانەی بۆ نەدۆزرانەوە، یان پشتگوێ خراون لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی یاریزانە سەرەکیە نێودەوڵەتییەکان.

تیرۆریستەکان چالاک دەبن، لەسەر ئەو باوەڕەی کە ئەمڕۆ سەرنجی دەسەڵاتدارانی ڕۆژئاوا بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕووسیادا گۆڕاوە.

پەتایەکی نوێ بڵاو دەبێتەوە، یاخود پەتا بەهۆكاری بەكارهێنانی چەکی بایۆلۆجی ڕاستەوخۆ، ئەوكاتیش پەتاكە ڕێگری لێناكرێت بەهۆی ڕەتکردنەوەی هاوکارییە نێودەوڵەتیەكانی كۆمەڵە و لایەنە مرۆڤایەتیەكان لە بواری تەندروستی .

کاروچالاکییەکانی دەزگا نێودەوڵەتییەکان زۆرپاشەكشە دەكەن کەنەیانتوانیوە کاریگەریان هەبێت لەچوارچێوەی چارەسەرکردنی بارودۆخی ئۆکرانیادا وەک ئەنجومەنی ئەوروپا و ئەوانی تر.

دروست بوون و ئاواكردنی هاوپەیمانی نوێی نێودەوڵەتی وڵاتان لەسەر بنەمای پێوەری پراگماتیکی پێکدەهێنرێت نەک لەسەر پێوەرە ئایدیۆلۆژییەکانی ئەنگلۆساکسۆن

لە ئەنجامدا پێکهاتەیەکی ئاسایشی نوێ دادەمەزرێت، داندەنرێت بەو ڕاستیانەی كە بوونیان هەیە لە گۆڕەپانەكاندا وە دواتریش بەپپی دەسەڵاتی یاسایی:

ا) لاواز بوونی چەمکە ڕۆژئاواییەكان دەربارەی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان وەک “دەسەڵات لەسەر بنەمایی یاسا” و چەند قسەی بێمانای ڕۆژئاوایی تر

ب) تێکشکانی بیرۆکەی یەك جەمسەری لە جیهاندا کە لە دەوروبەری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا چەقی بەستوە

ج) ڕوودانی ململانێ سەخت لەگەڵ جیهانی ڕۆژئاوادا لەسەر ئەوبەرژەوەندیانەی لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە ڕێزیان لێگیراوە

 

 

هاوبەشی :