ئازادبوونی بێریڤان ئەیوب ناچاری حکومەتەکەی مەسرور بارزانی بوو

287
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ چالاکوانی ژن بەڕێز بێریڤان دووای نزیک بە ساڵێک لە زیندانی حکومەتەکەی مەسرور بارزانی ئازاد بوو، بەو بۆنە گەورەو گرنگەوەئێمە وەک کۆمیتەی ژنانی باشووری کەچەدەکە لە ئەوروپا پیرۆزبای خۆمان لە بەڕێز بێریڤان و خێزانی ،وە لە ھەموو ئازادیخوازان دەکەین کە بە کارو خەباتی بێ وچانیان ئەم ئازادبوونەی بێرڤانی لێ بەرهەمهات.
ئەوەی لیرە دەمانەوەی ئاماژەی پێبکەین ئەوەیە کە پارتی دیموکراتی کوردستان لەژێر فشاری بەرخۆدان و بەرەنگاری ئازایانەی بێریڤان و هەموو ئەو هەوڵ و چالاکیە ناوخۆیی و نێودەلەتی و جەماری و دبلۆماسیەکانە ئازاد بوو .
ئێمە ئەم دەسکەوت و سەرکەوتنە وەک هێزی بەرگری و پێشڕەوی گەلی خۆمان دەستنیشان دەکەین، وە داوا دەکەین ھەرچی زوە سەرجەم گیراوانی بادینان ئازاد بکرین ، حکومەتەکەی مەسرور بارزانی دەبێت لەوە تێبگات کە خەڵکی کوردستان چیدی سیناریوێ و سەرکوت و گرتن بێدەنگ و بێ ئیرادەیان ناکات ، ئێمە وەک ژنانی باشور لەدەرەوەی ووڵات بەردەوام دەبین لە خەبات تا ئەوکاتەی ھەموو گیراوان ئازاد دەکرین و ووڵات و گەلەکەمان بەئازادی یەکجاری دەگات

بژی ئیرادەی ئازادی ژنان
ژن ژیان ئازادی
کۆمیتەی باشوور – ژنان
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی کورد – ئەوروپا
١١ \ ٥ \ ٢٠٢٢

 

هاوبەشی :