بەڕێوەبەری رێکخستنەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە ئەوروپا پەیامێكی بڵاوكردەوە بە بۆنەى کۆچی دوایی هەڤاڵ مەولود بەهمەنی
بەڕێوەبەری رێکخستنەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە ئەوروپا پەیامێكی بڵاوكردەوە بە بۆنەى کۆچی دوایی هەڤاڵ مەولود بەهمەنی.
دەقی پەیامەکەى پەژاک:
“کۆچی دوایی هەڤاڵ مەولود بەهمەنی بوو بە مایەی غەمگینیمان
کۆچی دوایی هەڤاڵ مەولود بەهمەنی وەک وڵاتپارێزێکی دڵسۆز و خەباتکارێکی چالاک و زحمتکێشی رێکخستنەکانمان لە ئوروپا بوو بە مایەی غەمگینیمان. هەڤاڵ مەولود بەهمەنی بەردەوام خاوەن ژیانێکی تێکەڵاو لە زەحمەتکێشی و وڵاتپارێزی بووە و ئەو تایبەتمەندیەش لە پەیوەندیەکان و چالاکییەکانی لەناو رێکخستەکانماندا بەردەوام بەرجەستە بووە و هەربەو هۆیشەوە بەردەوام لەلایەن هەڤاڵانیدا کەسێکی خۆشەویست و پەسەندکراو بووە.
هەڤاڵ مەولوود هەر لەسەرەتای جوانیدا لەگەڵ تێکۆشانی گەلی کورد تێکەڵاو بووە و خۆی و بنەمالەکەیشی بەرەو ئەو تێکۆشانە ئاراستە کردووە. هەر لەو چوارچێوەدا دوای ناسینی پارتیمان ـ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ـ پژاک، بۆ بەردەوامی تێکۆشان و بە تێگەیشتن لەوەی کە پژاک بەردەوامیدەر و شوێنی گونجاوە بۆ کرداری کردنی خەیاڵەکانی و خاوەنداری لەو رەنج و ماندووبوونەی کە خۆی و هزاران کەسیتر وەک خۆی پێشتر داویانە، ساڵی ٢٠١٥ لە ئوروپا بەشداری رێکخستنەکانی پژاک بوو. دواتر لە وڵاتی ئاڵمان و لە شاری فرانکفورت لە کومیتەی پژاک دا ئەرکی گرتە ئەستۆ و تا ٨/٥/٢٠٢٢ کە بە داخ و کەسەرێکی گەورەوە کۆچی دوایی کرد، بەردەوام لە خەبات و چالاکیدا بووە.
لە کۆتایی دا جارێکیتر یادی هەڤاڵ مەولوود بەهمەنی، وەک وڵاتپارێزێکی دڵسۆز و خەباتکارێکی زەحمەتکێش بەرز رادەگرین. هاوکات سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو هەڤاڵانی رێکخستنەکانمان لە ئوروپا و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین.
دڵنیان بەردەوامی تێکۆشان تا ئازادی کوردستان و رێبەر ئاپۆ ئاواتی تێکۆشەرانێک وەک هەڤاڵ مەولوود بوو و ئێمەش وەک هەڤاڵانی هەڤاڵ مەولود تا مسۆگەر بوونی ئەو ئاواتانە لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین”.