شەهیدانی ٩ی گۆڵان بەتێكۆشانیان لاپەڕەی زێڕینیان لەمێژووی تێكۆشانی گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان نەخشاند
پەژاك لە ڕاگەیاندنێكیدا؛ تێكۆشان و شەهادەتی شەهیدانی ٩ی گوڵان بەرز و شكۆدار ڕاگرت، جەختی كردەوە كە شە هیدان بەتێكۆشانیان لاپەڕەی زێڕینیان لەمێژووی تێكۆشانی گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان نەخشاند. یادی شەهیدان”فەرزاد كەمانگەر، شیرین عەلەم هولی، عەلی حەیدەریان و فەرهاد وەكیلی”بەرز و پیرۆز دەنرخێنین و بەبەردەوامی رێگای ئەو پێشەنگانەی گەل بەرەو پێ دەدەین و سۆز و بەڵێنمان دووپات دەكەینەوە.
راگەیەندراوی پەژاك بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدانی ٩ی گۆڵان
“شەهیدانی ٩ی گۆڵان بەتێكۆشانیان لاپەڕەی زێڕینیان لەمێژووی تێكۆشانی گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان نەخشاند. یادی شەهیدان”فەرزاد كەمانگەر، شیرین عەلەم هولی، عەلی حەیدەریان و فەرهاد وەكیلی”بەرز و پیرۆز دەنرخێنین و بەبەردەوامی رێگای ئەو پێشەنگانەی گەل بەرەو پێ دەدەین و سۆز و بەڵێنمان دووپات دەكەینەوە.
فەرزاد كەمانگەر، شیرین عەلەم هولی، عەلی حەیدەریان و فەرهاد وەكێڵی، سمیبۆلی تێكۆشانی پیرۆزی گەلی كورد و سیمبۆلی تێكۆشانی فیدایانە و فیدایی هێزی گەریلا لەهەموو گۆڕەپانەكانی تێكۆشانن بۆ بەدەستهێنان ئازادی و دیمۆكراسی. بیرەوەری ئەو شەهیدانە كە ئەرشی رژێمی زۆڵم و ستەمی ئێرانیان هەژاند، ئەمڕۆكە هێزێكە بۆ هەموو ئازادیخوازان، دیموكراسیخوازان و وڵاتپارێزان. مامۆستای ژیان، فەرزاد كەمانگەر و هاورێیانی بەگەلانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان شێوەی بەرخۆدان لەبەرامبەر بە رژێمی دسپۆت و گەنیویان نیشاندا و خۆشیان بەجەسوری و فیداكاری لەو رێگەیەدا تێكۆشان. بەرخۆدانی بێ وێنەی شیرین عەلەم هولی لەدژی سیستەمی دژە ژنی ئێران بووە مەشغەڵی رووناكەرەوە بۆ هەموو زیندانیانی ئازادیخواز. ئەوان هاواریانكرد كە تەسلیمیت لەبەرامبەر بەفاشیزم بەواتای مردن و ناچاركردنی گەلانە بۆ قەبووڵكردنی بەردەوامی زەنجیری وێلایەتی. ئەگەر ئەمڕۆكە دەبینین كە لەئاستی ئێراندا زەبرێكی گەورە لەرەوابوونی سیستەم و رژێمی بۆگەن دراوە، ئەمە بەهۆی رێگە راستەكەی تێكۆشەرانی ٩ی گۆڵانەوەیە.
كەمانگەر و هاورێیانی مانگی گۆڵانیان بەمانگی حەق و ئازادی، مانگی تێكۆشان و بۆنیادنانی ژیانی ئازادی كوردستان وەرچەرخاند. لەقسەو كرداردا كەمیان نەهێنا و بەفیداكردنی گیانیان ئازادی گەلانی ژێردەستەی رژێمی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستانیان مسۆگەر كرد. ئەوان بەهێزەوە گۆڕەپانی زیندان كە لەلایەن پیاوانی رژێمی بۆگەنەوە وەرچەرخابووە گۆڕەپانی كۆشتنی ئازادی، پێچەوانەكردەوە و كردیانە شوێنی چەكەرەكردن و ژیانەوەی تێكۆشانی هەمیشەیی گەلان. تا دواین هەناسە ئازادیان بۆ خۆیان نا، بەڵكۆ بۆ گەل ویست. دژە كۆمەڵگە و دژە ژن بوونی رژێمی بۆگەنی ئێران پێویستی بەبەرخۆدانێكی فیدایانەی هاوشێوەی كەمانگەرەكان و عەلەم هولیەكان بوو و ئەمڕۆكە دەسكەوتەكانی بەروونی دەبینین. لەرێگەی شەهیدانی ٩ی گۆڵان كەمپینی”نە بەسێدارە؛ بەڵێ بۆ دیموكراسی”، ئامانجی گەلێكی ژێردەستە پێكدێنێت كە بەرهەمەكەی بەردەوام بوونی بەهێزی شۆڕشی ئازادیە. ئەو شەهیدانە سیمبۆل و رێ نیشاندەری تێكۆشانی بەردەوام و نەپچڕاوەی گەلانی ئێرانن كە تینۆیەكی بێ گەڕانەوەن تا گەیشتن بەئازادی یەكجارەكی. تێكۆشانی ئەمڕۆكەی گەلان پێویستی بەكردەوەی راستەقینە و بێ وێنەی وەكو كەمانگەرەكان و عەلەم هولیەكان هەیە.
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان”پەژاك، سەرەڕای وەبیرهێنانەوە یادی شەهیدانی ٩ی گۆڵان، داوا لە هەموو ئەو ئازادیخواز و دیموكراسیخوازانە دەكات كە دڵیان بۆ كۆمەڵگە، ژن و ئیكۆلۆژی لێدەدات، بەبەرەودان و بڵندكردنی ئاستی تێكۆشانی ئازادیخوازانە و دیموكراتیك، رێگەی رزگاری گەلان بكەنەوە. ئەمڕۆكە كەمپینی”نە بۆ سێدارە، بەڵی بۆ دیموكراسی” لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان دەسكەوتی شەهیدانی ٩ی گۆڵانە. سۆز و بەڵێنمان دووپات دەكەینەوە تا گەیشتن بە هیوا و ئاواتەكانی شەهیدانمان كە ئەوەش ئازادی گەلان و كوردستانە، بۆ ساتێكیش رانەوەستین. گەلەكەمان لەسەر رێ و رێبازی شەهیدانی ٩ی گۆڵان پێداگرن لەسەر ئازادی و دەبێت هەر ئازاد ببەن. كەمانگەر و هاوڕێبازانی مامۆستای راستەقینی تێكۆشانن لەهەموو كاتەكاندا و تەنیا رێگەی گەیشتن بەئازادی یەكجارەكی گەلان و وڵاتپارێزی بۆ كوردستان، بەردەوامی ئەو رێگە قورس و پڕ لەزەحمەتەی ئازادیخوازەی ئەو شەهیدانەیە. شەهیدانی ٩ی گۆڵان گەلانیان زیاتر لەئازادی نزیك كردۆتەوە و بۆ هەمیشە لەیاد و بیر و هزرماندا دەژین و بەزیندوویی دەمێننەوە”.