سه‌رنجێك له‌سه‌ر قسه‌كانی وه‌زیری نه‌وتی عێراق

329
0
هاوبەشی :

نوسینی:- یوسرا ڕەجەب

ڕاستیه‌ك هه‌یه‌ ده‌بێ هه‌موومان بیزانین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مڕۆبێ یان سبه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كێڵگه‌ نه‌وتیانه‌ی هه‌رێم هه‌رده‌بێ بكه‌وێته‌ ژێر ده‌ستی حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیقه‌تی قسه‌كانی وه‌زیری نه‌وتی عێراق به‌ڕێز ئیحسان عبدولجه‌بار بده‌ین جگه‌ له‌ فشار خستنه‌ سه‌ر هێزه‌ كوردێكان بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ته‌نه‌زول بكه‌ن له‌ كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ی عێراقی( له‌ حاڵی حازردا ) هیچ ته‌فسیرێكی تر هه‌ڵناگرێ , به‌ڵگه‌یشمان ئه‌م چه‌ند دێڕه‌یه‌ كه‌ له‌ درێژی قسه‌كانی ووتی :-

( البدء بتنفيذ أحكام القرار لا يعني قطع الحوار، ونرحب بالإخوة مسؤولي الملف النفطي في الإقليم في حال رغبوا بفتح النقاش مرة أخرى. )

واتا :-

( ده‌ستپێ كردن به‌ جێ به‌جێ كردنی ئه‌حكامی بڕیاره‌كه‌ واتای بچڕاندنی گفتووگۆ نادا, پێشوازی له‌ برایانی به‌رپرس له‌ دۆسێ ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كه‌ین له‌ حاڵه‌تێك ئاره‌زووگی كردنه‌وه‌ی وتوو وێژیان هه‌بێ جارێكی تر )

باشه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراقه‌‌ بۆ موراوه‌غه‌ كردن و فشار خستنه‌ سه‌ر هێزه‌ كوردێكان نه‌بێ كه‌وا كه‌مترین كێشه‌ و كه‌مترین داواكاریان هه‌بێ له‌ كاتی پێكهێنانی حكومه‌ته‌ نوێكه‌ خۆ بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵ سه‌باره‌ت به‌ نه‌وتی هه‌رێم ( بڕیارێكی قه‌تعی یه‌ ) , واتا جگه‌ له‌ جێبه‌جێ كردنی هیچ وتوو وێژێك هه‌ڵناگرێ ‼️

بۆیه‌ هه‌تا خه‌ڵكانێكی به‌رژه‌وه‌ندی خواز و بێ هزر‌ وبێ پرنسیپ خۆیان كردبێته‌ خاوه‌نی ئه‌م وڵاته‌ چاوه‌ڕێ ی هیچ گۆڕانكاریه‌ك مه‌بن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا بێ .

یوسرا ڕه‌جه‌ب

هاوبەشی :