رۆژی جەژنی کرێکاران لە شاری شەفێڵدی بەریتانی پیرۆز كرا
لە رۆژی جەژنی کرێکاران لە شاری شەفێڵدی بەریتانیا، بەدەستپێشخەری سەندیکای کرێکارانی بەریتانیا بۆ بەرزراگرتنی رۆژ کرێکارانی جیهان گردبونەوەیەک رێکخرا .لە گردبونەوەکە دا هەر یەک لە پارتی کۆمۆنیستی کرێکارانی بەریتانیا و گەنجانی مارکسیزم و ئەناشیزم ، هەروەها کۆمیتەی (پژاک ) و ئەنجومەنی گشتی کورد لە بەریتانیا، کۆمسیۆنی لیدزی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد بەشداریان کرد.