دەرچە میدیا: یەكی ئایار پیرۆز دەكەین

296
0
هاوبەشی :

یەكی ئایار پیرۆز دەكەین

دەرچە میدیا ڕۆژی یەكی ئایار لە كریكاران، ڕەنجدەران و تەواوی چینە ستەملێكراوەكانی كۆمەڵگە لە كوردستان و جیهان پیرۆز دەكات.

ڕۆژی یەكی ئایار ڕۆژی دووبارە سۆزدانە بەیەكتری بۆ خۆڕێكخستنەوە و لێك نزیك بوونەوەی كریكاران، ستەملێكراوان، ئازادیخوازان و دیموكراتخوازان لە سەر ئاستی كوردستان و جیهان بۆ بە گژاچونەوەی سیستەمی زاڵمی سەرمایەداری پاوانخواز و بێكاریگەر كردنی ئەو نیزامە ستەمگەر و مفتەخۆرەی كە درێژە بە ژیانی خۆی دەدات لەسەر بەها و ڕەنجی تەواوی چینە ستەملێكراوكانی كۆمەڵگە لەسەر ئاستی جیهان.

ئەمساڵ لەكاتێكدا شەڕە نێونەتەوەییەكان، تەنگەژە ئابووریەكان، بێكاری، برسیەتی، گرانی، هەژارایی، نەبوونی خزمەت گوزاییە سەرەتاییەكان، سیاسەتی قڕكردنی نەتەوەكان، هەڵاوسانی ئابوری جیهانی بەبۆنەی شەڕخۆازیەكانی سیستەمی سەرمایەداری لەسەر ئاستی جیهان بەردەوامە، بەتایبەتی چڕبونەوەی ئەو شەڕە دژە مرۆڤایەتیە لە ئۆكرانیا و كوردستان.

لەم بارو دۆخ و رەوشە ئاڵۆزەدا، زیاتر ماف و ژیانی خەڵكی كرێكار، زەحمەت كێش و چینە نەدارو هەژارەكانی كۆمەلگە كەوتۆتە بەر دەستاری بێڕەحمی سیستەمی زاڵمی دەسەڵاتداری، ڕۆژ بەڕۆژ ژیانی ئەو چین و توێژانە زیاتر دەكەوێتە مەترسیەوە.

لە كاتێكی دژوار و سەختی وەك ئێستادا، دەوڵەتی توركی داگیركەر بە چاوساغی ماڵی بارزانی دووبارەدەستیان كردۆتەوە بە هێرش كردن بۆ هەرێمەكانی پاراستنی میدیا لە باشوری كوردستان بە مەبەستی پیادە كردنی سیاسەتی لەناوبردن و قڕكردنی گەلی كورد و كوردستان.

ئەم هێرشەی دەوڵەتی فاشیزمی تورك و ماڵی بارزانی هەڕەشەیە لەسەر باشوری كوردستان و گەلانی ناوچەكە، ئەو گەلانەی رووبەرووی مەترسی كردۆتەوە.

وەكو بەڕێوەبەرایەتی دەرچە میدیا، دووبارە رۆژی جیهانی كرێكاران لەتەواوی  كرێكاران و ئازادیخوازان و چینە ستەملێكراوەكانی كۆمەڵگە لە كوردستان و جیهان پیرۆز دەكەین، لە هەمان كاتدا سۆزدەدەین تا ئەو كاتەی زوڵم و زۆرداری، نا بەرابەری و چەوسانەوە لەناو كۆمەڵگەدا بوونی هەبێت تێكۆشانی ئازادی بەرامبە تەواوی دەرهاویشەتەكانی سیستەمی دەسەڵاتداری بەردەوامی پێدەدەین تا ژیانێكی ئاسودە و شایستە بۆ گەلانی ناوچەكە و تەواوی مرۆڤایەتی دەستەبەر دەبێت.

سەركەوتن  سەركەوتن  سەركەوتن

دەرچە میدیا

١ ئایاری ٢٠٢٢

 

هاوبەشی :