هێرشی داگیركاری تورك و خیانەتی ماڵی بارزانی ڕسوا و شەرمەزار دەكەین

347
0
هاوبەشی :

هەڤاڵان، ئازادیخوازان، خەمخۆرانی وڵات

لە ڕۆژی ١٧ نیسانی ٢٠٢٢، دەوڵەتی داگیركەری تورك بە هاوكاری و چاوساغی بنەماڵەی بارزانی هێرشێكی بەرفراوانی دڕندانەیان بۆ سەر هەرێمەكانی پاراستنی میدیا دەست پێكردوە. لەو هێرشە دڕندانەیاندا نوێترین چەكی سەردەم، دەیان فڕۆكەی جەنگی، فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و چەكی قەدەغەكراو تەكنەلۆجیای سەربازی نوێی بەكاردەهێنێت. 

ڕیشەی خیانەتی کوردی کە بە هارپاگۆس لە مەملەكەتی میدیادەستیپێکردوە، پێشتریش بە ئەنكیدۆ لە دژی هومبابا لە مێزۆپۆتامیا، ئەمڕۆش بنەماڵەی بارزانی لە باشوری كوردستان دژی گەلانی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین پێشەنگایەتی دەكات، ئەم هێڵی خیانەتە بە  تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد کۆتایی پێدێت

‎ هەر بۆیە ئەركێكی ئەخلاقی و نەتەوییە گەلی كوردستان وئازادیخوازانە لە ناوەوە و دەروەی وڵات بە بەرفراوانی بەشداری تێكۆشان بكەن بە هەموو شێوازە جیا جیاكانی خەبات بۆ تێكشكاندنی هیرشی دەوڵەتی داگیركەری تورك و هێڵی خیانەت

‎ڕێكخستنەكانی باشور لە بەریتانیا، سەر بە كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی كورد لە ئەوروپا داوا لە تەواوی ڕێكخراوە دیموكرات و ئازادیخوازەكانە لە جیهان فشار بخەنە سەر دەوڵەتانی سەرمایەداری بە تایبەتی دەوڵەتانی ناتۆ بۆ وەستانی داگیركەری دەوڵەتی تورك، لە هەمان كاتدا داوایان لێبكەن هەموو یارمەتیە سەربازی و ئابووریەكانیان بۆ توركیا بوەستێنن

‎دووبارە هێرشە داگیركاریەكەی دەوڵەتی تورك و هێڵی خیانەتی ماڵی بارزانیشەرمەزار و ڕسوادەكەین

كۆمسێۆنی لیدز

ڕێكخستنەكانی باشور – كەجەدەكە ئەوروپا

٢٤ نیسانی ٢٠٢٢

هاوبەشی :