کوردو چیاو شار

316
0
هاوبەشی :

نوسینی:-عادل عوسمان

کوردو چیا، واتە کوردو سروشت دوانەیەکی دانەبڕاو لەیەکن. چیاسەربەرزیەکەی بە ھێزی پاراستنی کوردو، کوردیش پاراستنی خۆی بەچیاکانەوە گرێداوە. چیا بۆ کورد ھەمیشە شوێنگەو جوگرافیایەک بوەکە نەک ھەرخۆی تێدا پاراستوە. بەڵکو لانکەی دروستکردنی مرۆڤیکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگەبوون و لانکی شارستانیەتی سروشتین. زاگرۆس تۆرۆس یان کەوانەی زاگرۆس ئەو شوێنگە گرنگ و پڕبایەخەیە کە مرۆڤایەتی لەوێوە خۆی ڕێکخستوەو دامەزراندوەو بڵاوبوەتەوە. شارستانیەتێکی دایک، کەنەک ڕۆڵەکانی دەپاڕێزێت، بەڵکونەوەکانیشی بڵاوە پێدەکات و بەڕێوەیان دەبات و دەیانژیەنێت. ھەربستێکی ئەم کەژوو کێوانە بخوێنیتەوە، شیبکەیتەوەو بەدواداچوونیبۆبکەیت. دونیایەک بەڵگەی بون و پاراستن و ئاواکردن پێشکەشدەکات. ھەرلەوێوەیە، ئەو مرۆڤانەی لەوێ ژیاون، بەمرۆڤەکانیخوداوەند، چیا، شوێنەبەرزەکان ناودێرکراون.

چیاو شوێنە بەرزەکان ئەگەر مانای واتایی ئەو مرۆڤانەبوونکەلەسەرەتاو بەرەبەیانی مێژووی کۆندا ناودێرکراون. ئەوا ئێستا ئەومیراتە کلتوری سروشتیە بەناوی کوردانەوە ناودێر دەکرێت. مانای ئەمکوردبوونە، دەکاتە پارێزگاری لەکلتورێک، لەھەبوونێک کە لانکەی ژیانیسروشتی و ئازادە. ئەم بونە، بونێکی کلتوری، سروشتی و گەردونیە. نەک زیانی بۆ سروشت و دەوروبەری نەبوە، بەڵکو لەگەڵ خۆیدا ئاوایکردوە ، ڕێکیخستوەو ژیاندویەتی. ئەم مرۆڤە کوژەری سروشت و ژینگەو دەوروبەرەکەی نەبوە. سەرەڕای دەوڵەمەندیەکەی بەڵام زیادلەپێویستی نەویستوە. ئەوەی پێویستی بوە بەکاری ھێناوەو زیادەکەیبۆ سروشت، ژینگەو زیندەوارانی تر بەجێھێڵاوە. خۆشی وەک یەکێکلەو زیندەوەرو بونەوەرانە ناساندوەو ژیاوە. بۆیە سروشتەکەی بوەتەناسنامەکەی کە کوردو چیایە. لەخۆوە نیە ئەڵێن کوردی چیایی، ئەگەرلایەنێکی دەربڕینی ئەوە، شۆڤێنیزمێکی تێدایە، بەڵام لایەنی ھەرەگرنگی حەقیقەتی بوونی پەیوەندی سروشتی کوردو چیایە.

بۆیە چیاکان سەرەڕای شوێنی سەختی پاراستنیان، شوێنگەیئاواکردنی کلتوری کۆمەڵگەبوون، کشتوکاڵی بوون، گوندی بوون، زمان و گەشەپێدانە. ئەوکلتورە ھێزی پاراستنی خۆشی ھەبوە. بۆیە کوردڕەگی لەکلتوری سروشتی، جوگرافی ناوچەکەدایە. نەبەئاسانی دەستبەرداری دەبێت، نەبەئاسانی تێیدا تیادەچێت. کاتێک مرۆڤ دێتەپێدەشتەکان و گوند ئاوادەکات و شار دروست دەبێت. ھاوکێشەکەجۆرێکی تری لێدێت. جیاوازی تێدەکەوێت. دەسەڵاتی تێدا دروستدەبێت، ھی من و ھی تۆی تێدا دەچێنرێت، چیانەیەتی ھێزوتەماعکاری قۆرخ و توندوتیژی بەرھەم دێت. بۆیە لەوە بەدواوەململانێکانی نێوان کۆمەڵگەی سروشتی و سیستەمی دەسەڵات دەستپێدەکات. یەکەمین خیانەتی داگیرکاری ئەنکیدۆ تائێستەش درێژەیھەیە.

کوردان لەبەرامبەر ئەو خیانەتەدا پاراستنیان کردوە. ھێرشیاننەکردوە، نەکوشتوەو داگیرنەکردوە. بەڵکو سروشتی بونەکەیانئەوەندەی بەخشندەیی تێدا چاندوون کەزۆرکات بەزیان بۆخۆیان و بۆ مێژوو نیشتیمانەکەشیان تەواو بوە. بەدرێژایی مێژوویەکیدورودرێژ خاک و نیشتیمان و کلتوری کوردان لەژێر ھێرشیداگیرکاری، کوشتن و گۆڕیندابوە. خاکەکەی ئێستای لەژێر ھێرشێکیداگیرکاری قڕکەرو لەناوبەردایە. کە دوژمنێکی بێ مێژوو بێ خاک و بێ وێژدان ھێرشی دەکاتە سەرو دەیەوێت ئەم گەلە کلتوری، سروشتیو مێژوی و خاوەن خاک و نیشتیمانە لەناوببات و بسڕێتەوە.

بۆیە ھێرشی داگیرکاری ئەمجارە، ھێرشی دەوڵەت دەسەڵاتێکە بێمێژوە، بێ کلتورەو دەیەوێت لەسەر سڕینەوەی کوردان خۆی ئاوابکات. ھەمیشە بەقین و ترسەوە ھێرشی سەرکوردان دەکات. کوردانیئێستەش، کوردانێکن، کە خوێندنەوەیەکی سۆسیۆ ئێکۆ، جیۆپۆلەتیکیان بۆ پێگەو ناسنامەو ھەبوونی کلتوری کوردان کردوەو، سیستەمی ژیانەوەی کلتوریان بنیات ناوەتەوەو لەوپێناوەداپێشکەش دەکەن و دەجەنگن. ئەم ژیانەوەیە سیستەمی چینایەتی دەسەڵاتی تەنگاو کردوە. بۆیە بەھەموو قینی مێژوویی خۆیەوە ھێرشدەکات.

ھێرشی ئەمجاریش دەبینیت، ئەنکیدۆ کوردیەکانی شار، شاریانتەسلیمی داگیرکەر کردوە. (بەڵام ئیرادەی دانیشتوانەکەی نا). بۆیەپێکەوە بەدڵ پڕ لەقینیەوە لەخاکی تەسلیم کراوی داگیرکراوەوەھێرشی سەر چیا دەکەن. ئەم ھێرشە تەنیا بۆسەر چیاو بەشێکلەکوردان نیە. بەڵکو ھێرشە بۆسەر کلتوری سروشتی، بونی ژیاری و کۆمەڵگەی مرۆڤ بوون. کە ئەمڕۆ کوردان پێشەنگی ئەم تێکۆشان و پاراستن و ژیانەوەیە دەکەم. لێرەوەیە کە ئەرک و بەرپرسیارەتیدەکەوێتە سەرشانی ھەر مرۆڤێک، ھەر کوردێک کە بیەوێت بەرگری لەمرۆڤبوون، لە سروشتی بوون لە کوردبوون بکات. وە ئەوەش دەکاتەبەرگری لەناسنامەی سروشتی کوردو کلتوری ژیانەوەی ئازاد.

هاوبەشی :