لایەنە عێراقیەكان، حكومەتی هەرێم تاوانبار دەكەن بە هاوكاری توركیا لە هێرشە سەربازیەكانی توركیا بۆ سەر باشوری كوردستان
هاوپەیمانی فەتح كە هادی عامری سەركردایەتی دەكات حکومەتی هەرێمی کوردستانی تۆمەتبارکرد بە هاوکاری تورکیا لەو هێرشە سەربازیانەی ئەم دواییە كە لە باکوری وڵات بەڕێوە دەچێت و بە پێشێلكردنی سەروەری خاكی عێراقی و بێدەنگی چەند لایەنێك بە هۆكاری ئەوەیە كە توركیا یارمەتی ئەو حیزبە كوردیانەی باشوری كوردستان دەدات.
عەلی حسێن، ئەندامی فەتح، ڕۆژی پێنجشەممە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلومەی ڕاگەیاند: “بێدەنگی حکومەت و سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پێشێلکارییە بەردەوام و چەندبارەكانی دەوڵەتی تورکیا پرسیاری زۆر دروست دەکات، هەرچەندە هەموو شتێک ڕوونە و هێرشەکانی دەوڵەتی توركیش بەردەوامە بێ وەستان.
وتیشی: “هەرێم هێزی تایبەتی خۆی هەیە، پێش هەموو شتێك پێویستە ئەو هەرێمانە بپارێزێت و بەرپەرچی هێرشی داگیركاری توركی بداتەوە، لە بری ئەوەی بێدەنگی هەڵبژاردوە بەرامبەر ئەو هێرشانە دەبێت ڕووبەڕوویان ببنەوە بۆ ئەوەی ئەو هێرشەی ڕوودەدات نەیان هێشتبایە ڕوو بدات”
وتیشی: “هەرێمی کوردستان بازرگانی و مامەڵەی نەوتی لەگەڵ تورکیا هەیە، کەچی توركیا بەردەوامە لە قڕكردن و لەناوبردنی گەلانی عێراق لە هەرێمی كوردستان، ئەوەش ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ئەحزابی سیاسی لە كوردستان هاوكاری و هاوپەیمانی لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنقەرە لە کوردستان هەیە”
زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق و کورد ڕاستەوخۆ سەرکردەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان كە بنەماڵەی بەرزانی سەركردایەتی دەكات، تۆمەتباردەكەن بە هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ تورکیا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئەم دواییەدا ناسراو بە “چنگی و پەنجە” هەروەها ئەوەش ئاشكرا بووە لەتێوەگلانی هێزی پێشمەرگەی پارتی لەو شەڕەدا.