ڕەوەندی كورد لە شاری مانچسستەر داگیركاری و خیانەتكارانیان شەرمەزار كرد
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی ٢٠ نیسانی ٢٠٢٢، ڕەوەندی كوردی لە شاری مانچستەر لە بەریتانیا بە بەشداری كۆمیتەی پژاك ، ڕێكخستنەكانی كەجەدەكە باشور، ماڵی گەل لە لێڤەرپول و وڵاتپارێزان و خەمخۆرانی ئازادی خۆپیشاندانێكیان بەڕێوەبرد لە دژی هێرشی داگیركاری دەوڵەتی تورك و ماڵی بارزانی خیانەتكار بۆ سەر گەریلاكانی ئازادی لە باشوری كوردستان.
لەم خۆپیشاندانەدا وڵاتپارێزان و خەمخۆرانی ئازادی بە توندی هێڕشی داگیركاری و خیانەتكارانی پەدەكەیان شەرمەزارو ڕسوا كرد
خۆپیشاندەكەلە كاتژمێ ٤ ئێوارە لەئۆڵ سەینت پاڕك دەستی پێكرد بە ڕێپێوان بە شەقامەكانی شاری مانچستەر بە ڕێكەوتن بە سلۆگانی شۆڕشگێڕی تاكو ناوەندی شار لە مەیدانی پیكەدلی دوای شەرمەزاركردنی ئەو خیانەتە گەورەیەی دەوڵەتی تورك و بنەماڵەی بارزانی و خوێندنەوەی چەند وتارێك كۆتایی بە خۆپیشاندانەكە هات