سوپای داگیركەری تورك و ماڵی بارزانی بە جل و ئوتومبیلی سەربازی پێشمەرگە دەیانەوێت بچنە سەر چیای كورژارۆ

350
0
هاوبەشی :

ددوابەدوای ئەوەی سوپای داگیرکەری تورکیا لەڕێگەی ئاسمانیەوە چەندین جار هەوڵیدا سەرباز لەسەر چیای کوڕۆژارۆ  دابەزێن و ئەو چیایە داگیر بکات، بەڵام تەواوی هێرشەكانی تێكشكاو هەر جارەو بە دەیانی لێ کوژرا و پاشەکشەی کرد.

هەر بۆیە ئەو سوپا داگیركەر پەنای برد بۆ هاوكارە خیانەتكارەكەی (بنەماڵەی بارزانی)تا هاریكاری بكات بۆ هێرشكردنە سەر گەریلاكانی ئازادی لە رێگەی زەمینییەوە بۆ داگیركردنی چیای کوڕۆژارۆ.

ماڵی بارزانی، سەربازەکانی سوپای داگیرکەری تورك بە جلی پێشمەرگەوە و بە ئوتومبیلی سەربازی پێشمەرگە دەگوازێتەوە بۆ بارەگاکەی سوپای تورکیا لە شێلادزێ. پاشان ئەو سەربازانە بە چاوساغی چەکدارانی ماڵی بارزانی بە پیادە بەرەو لوتکەی کوڕۆژارۆ هەڵدەکشن.

هەر بۆیە گەریلاكانی ئازادی لە رێگادا بۆسەیان بۆ دادەنێن و ٢ سەربازی سوپای داگیرکەری تورك دەکوژرێن.

لە ئێستادا شەڕ ورووبەڕووبوونەوەیەكی دژوار لە نێوان گەریلاكانی ئازادی و ئەم هێزەی سوپای داگیركەری تورکیا بەردەوامە.

هاوبەشی :