ئامەد مەلازگرد: لە یەكەم ڕۆژی شەڕەكەدا ٦٢ داگیركەر كوژران

280
0
هاوبەشی :

ئامەد مەلازگرد قسەی بۆ گەریلاکانی هەپەگە کرد و وتی: “گەل و گەریلاکان پێکەوە بەرخۆدانی گەورە دەکەن. بەدڵنیاییەوە هێرشی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە تێکدەشکێت”. وتیشی، لە یەکەم ڕۆژی شەڕەکەدا ٦٢ داگیرکەری کوژراون و ٧ گەریلاش شەهید بوون.

ئامەد مەلازگرد یەکێک لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لەسەر ئامێری بێتەل لە دژی هێرشەکانی سەر ئاڤاشین و زاپ قسەى بۆ گەریلاکان کرد.

مەلازگرد زانیاری گرنگیی لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی شەڕەکەوە بڵاوکردەوە و بە سڵاوکردن لە گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار دەستی بە قسەکانی کرد.

مەلازگرد ڕایگەیاند، لە ٢٣ی نیساندا بە هەنگاوی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس وەڵامی هێرشی بەرفراوانی دەوڵەتی تورکیان دایەوە و وتی: “دوژمن لەو ئۆپەراسیۆنەدا نەگەیشتووەتە هیچ یەک لە ئامانجەکانی و چەندین گورزی قورسی بەرکەوت. تەنها لە هەندێک شوێنی ئاڤاشیندا خۆی جێگیرکردووە”.

ئامەج مەلازگرد یەکێک لەفەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە ساڵی ٢٠٢٢دا ئامادەکارییەکی زۆر گەورەی کردووە و لە ١٤ی نیسان دا و لە شەودا بە ٥٥ فڕۆکەی جەنگی و دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێری و هێرشبەر، بە تۆپ، تانک و هاوەن هێرشیان دەستپێکرد و وتی: “لە ١٧ی نیسان دا و بەو شدا خواستی بە کۆپتەری سکۆرسکی و هێرشبەر سەرباز لە زاپ و ئاڤاشین دابەزێنێت. هەڤاڵان لە هەمان سات دا لە زۆر شوێنەوە لە کۆپتەرەکانیان دا و ڕێگایان نەدا، کۆپتەرەکان سەرباز دابەزێنن”.

مەلازگرد ڕایگەیاند، سوپای تورک لە هێڵی باشوورەوە لە شیلادزێ هاتووەتە کوڕەژارۆ لە سێ شوێن سەربازی دابەزاندووە و لە لە بنکەی سیریی سەربە شیلادزێ بە چاوساغیی چەند کۆنترا و بەکرێگیراوێک لە سێ شوێنی کوڕەژارۆ سەربازی داناوە و دوو ڕۆژە شەڕی قورس لە نێوان گەریلاکان و داگیرکەراندا ڕوودەدات.

ئامەد مەلازگرد ڕایگەیاند، سوپای تورک هەوڵێدا بە کۆپتەر سەرباز لە چەند شوێنێکی چیای ڕەش دابەزێنێت و وتی: “بە دەستێوەردانی هەڤاڵان نەیانتوانی لە ڕۆژی یەکەمدا سەرباز دابەزێنن. ڕۆژی ١٨ی مانگ، سەربازانی هێڵی سیرێ سێڤێ بەرەو چیای ڕەش هاتن و بە هاوکاریی کۆپتەرە هێرشبەرەکان سەربازیان لە گردی ڕوبار و چیای ڕەش دابەزاند. سوپای تورک بە هیچ شێوەیەک نەیتوانی سەرباز لە سەر گردی جەهەنەم دابەزێنێت. چەندینجار هەوڵێدا سەرباز لە شکەفتا برینداران و گردی کارکەر دابەزێنێت، بەڵام هەڤاڵان لێیان دەدەن و ناتوانن سەرباز لەو شوێنانە دابەزێنن”.

شەڕی قورس بەردەوامە

سوپای تورک تەنها توانیی سێ جار سەرباز لە هەندێک شوێنی شکەفتا برینداران و گردی کارکەر دابەزێنێت. لەسەر هێڵی جیلۆی  بچوک ویستیان سەرباز لە ئاسمانەوە بۆ سەر گردی شەهید شاهین دابەزێنن، بەڵام هەڤاڵان لێیان دان و سوپای تورک نەیتوانی سەربازەکانی دابەزێنێت، لەبەر ئەوەش دەیانەوێت لە ناوچەکانی کۆردینە، پەتروت و جیلۆی بچووک لە عەرزەوە بێن و لە شامکێ و گردی شەهید شاهین خۆیان جێگیر بکەن. لە ناوچەکە شەڕی قورس بەردەوامە”.

ئاماری دوو ڕۆژ: ٦٢ داگیرکەر کوژراون

مەلازگرد ڕایگەیاند، لە گردی وەرخەل لە ئاڤاشین و دەوروبەری گوندی وەرخەل شەڕی قورس ڕوودەدات و وتی: لە ١٧ مانگەوە تا ١٩ مانگ، ٦٢ داگیرکەر لە چالاکی و شەڕەکاندا کوژراون و تا ئێستا ٢ کۆپتەر گورزیان لێدراوە. هەروەها دوژمن چەندین برینداری هەیە. لەو شەڕ و هێرشە ئاسمانیانەدا ٧ هەڤاڵمان شەهید بوون”.

هێرشی داگیرکەری بەردەوام دەبێت

مەلازگرد لە بەشی کۆتایی قسەکانیدا وتی: “هێرشی داگیرکاری بەردەوام دەبێت و هەتا کۆتایی بەرگری دەکەن. مەلازگرد، وتیشی: “هەڤاڵانمان بە ڕۆحی ئاپۆیی و شێوازی جەنگاوەری شۆڕشگێڕی بەرخۆدانی فیدایی پەکەکە بە ئازایەتی و ورەیەکی زۆرەوە پێشوازی لەو ئۆپەراسیۆنە دەکەن. دوژمن لەو ئۆپەراسیۆنەدا تێکدەشکێت. ئەم ئۆپەراسیۆنە بەردەوام دەبێت. هەرچی پێویست بێت دەیدەین بۆ ئەوەی کوردستانێکی ئازاد دروست بکەین و خاکی کوردستان ئازاد بکەین. چەندین هەڤاڵی قارەمانمان شەهید بوون. قەرزە لە ملی ئێمەدایە، کە دەبێت تۆڵەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بکەینەوە.

دەوڵەتی تورک لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا دژی گەریلاکان چەکی قەدەغەکراو و کیمیایی بەکاردەهێنێت، کە دێتە سەر کورد جیهان بێدەنگە و تەنها سەیری دڕندەیی دەوڵەتی تورک دەکات و چای لێدادەخەن. لەلایەکی دیکەوە هێرش دەکاتە سەر باکوری کوردستان و پارچەکانی دیکەی کوردستان، گەنجانی کورد لە زینداندا دەکوژن، بەردەوامن لە سیاسەتی ئەشکەنجە و چەوساندنەوەی خۆیان لەسەر کۆمەڵگا. دەیانەوێت ئیرادەی گەلی کورد بشکێنن. کوردی خیانەتکار و بێ ئیرادەیان دەوێت. ئەو ئۆپەراسیۆنانە بۆ خۆیان دەکەنە بیانو و دەیانەوێت بچنە باشوری کوردستان و هێڵی موسڵ و کەرکوک بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان”.

دەبێت هەموو کەس پشتیوانی لەم دۆزە بکات

وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی تورک هەفتەیەک پێش ئێستا ڕایگەیاندبوو، کە ئامانجیان چییە. هەر کەسێک عەقڵییەت و تێڕوانین و نزیکبوونەوەی دەوڵەتی تورک نەبینێت، یان کوێرە، یان کەڕە، یان ئاگای لەو شتانە هەیە، بەڵام بێدەنگن و لە دەوڵەتی تورک دەترسن و ئیرادەی خۆیان بەدەستەوە داوە. گرنگە گەلی کورد و دۆستەکانیان لەم پرۆسەیەدا پشتیوانی لە دۆزی خۆیان بکەن. ئەگەر ئەمڕۆ پشتیوانی لە دۆزی خۆیان نەکەن سبەی درەنگ دەبێت. گەل و گەریلاکان پێکەوە بەرخۆدانی گەورە نیشان دەدەن و بە دڵنیاییەوە هێرشی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە تێکدەشکێنرێت”.

هاوبەشی :