لە مەیدانی بەرخودانی وەرخەلێ ٢٥ داگیركەر سزادران
ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێكەوتی ١٩ نیسانی ٢٠٢٢، هێرشەكانی داگیركەری تورك بە هاوكاری ماڵی بارزانی خیانەتكار بە بەرفراوانی بەردەوامە بۆ سەر هەرێمەكانی پاراستنی میدیا، بە تایبەتی بۆ سەر ( گردی كارگەر، كوڕەژارۆ، ئەشكەوتی برینداران، ئەتروش، چیای ڕەش، وەرخەلێ، ئاڤاشین و زاپ)
دوابەدوای بەرخودانی دیرۆكی ساڵی ٢٠٢١ و تێكشكاندنی دوژمن لە پایزی هەمان ساڵدا، داگیركری تورك بەردەوام هێزە ئاسمانیەكان و تۆپ هاوێژەكانی دوژمن بە چڕی و بەردەوام هێرشیان كرۆتە سەر هێزەكانمان بە تایبەتی لە ١٤ ئەم مانگەوە هێرشەكان دژوارتر بوون و تا لە ئێوارەی ١٧ ئەم مانگەدا بە بەرفراوانی هێرشیان كردە سەر هەرێمەكانی گەریلای ئازاد، هەتاكوو ئێستا تێكڕای هێرشەكان تێكشكێنراوە و لە هەموو بەرەكانی شەڕ هێزەكانی دوژمن هەڵهاتون.
بەپێی ڕاگەیاندنەكانی هەپەگە لە مەیدانی وەرخەلێ زەبرێكی كوشندە بەر دوژمن كەوتوە ،زیاتر لە ٢٥ هێزی تایبەتی دوژمن كوژراون ئەمەش دوای ئەوە دێت كە ساڵی پار لە مەیدانی وەرخەلێ ٣ مانگ بە هەموو هێزیەوە، هێرشی كردە سەر وەرخەلێ كە تەنها ١٠ گەریلا بەرخودانی دەكرد
هەپەگە ڕایگەیاند تا ئێستا ئەوەی لەبەرچاوە ٤٤ كوژراو هەیە كە ٦ لەوانە پایە بڵندن، بە دەیان برینداریش هەن، لە هەمان كاتدا ڕایگەیاند كە گەریلاكانی ئازادی زۆر بە هەستیاریەوە جموجۆڵ دەكەن بۆ ئەوەی لەگەڵ هێزەكانی پەدەك بەریەكەوتن دروست نەبێت و شەڕی ناوخۆ ڕوونەدات