كۆمكاری عەرەبی، سەرۆك كۆماری عێراق و چەند كەسایەتیەكی سیاسی هێرشی دەوڵەتی توركیا و خیانەتكارانی وڵاتیان شەرمەزار كرد

309
0
هاوبەشی :

دوابەدوای هێرشە داگیركاریەكەی ١٧ نیسانی ٢٠٢٢دەوڵەتی تورك و هاوكارەكەی بنەماڵەی بارزانی، دەنگی ناڕەزایەتی لەسەر ئاستی خەڵك و چەند ناوەندێكی سیاسی و حیزبی بەرزبۆتەوە لە ناوەوە و دەروەی وڵات.

لەسەر ئاستی عەرەبی كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەب بە توندی هێرشە داگیركاریركەی دەوڵەتی توركیان شەرمەزار كرد، داوای كرد دەست بەجی سوپای تورك عێراق بەجێبهێڵێت، لە هەمان كاتدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە توندی هێرشەكەی ڕسوا كرد، داوای لە دەوڵەتی تورك كرد تەواوی بارەگاكانی لە خاكی عێراق بكشێنێتەوە چونكە عێراق خاوەنی سەروەری خۆیەتی.

سەرۆك كۆماری عێراق (بەرهەم ساڵح)، موقتەدا سەدر، عەمار حەكیم، حەیدەر عەبادی، چەندین پارت و لایەنی سیاسی، ڕێكخراوە مەدەنیەكان و تەواوی كۆمەلگەی عێراق ناڕەزایەتی توند دەردەبڕن بەرامبەر بەو هیرشی دەولەتی توركیا و بنەماڵەی بارزانی هاوكاری، لەسەر ئاستێكی بەرفراوان داوا دەكەن ئەو هێرشە بوەستێت و سوپای داگیركەری تورك لە خاكی عێراق بكشێتەوە.

هاوبەشی :