لەندەن: ڕەوەندی كوردی داگیركاری تورك و خیانەتی ماڵی بارزانی شەرمەزاردەكەن

341
0
هاوبەشی :

لەندەن “دژی هێرشەکانی دەولەتی تورک گردبونەوە
ئامادەکردنی “بەهرۆز حسێن ” بەریتانیا

ئەم ئێوارەیە بەرواری ۱۸/٤/۲٠۲۲رۆژی دوشەمە لە شاری لەندەن پایتەختی شانشینی بەریتانیا بەدەست پێشخەری ئەنجومەنی گشتی بەریتانیاو ، بەهاوکاری “کەجەکەی باشور “کۆمیسیۆنی لەندەن
، کۆمەلەی کوردی لە شاری لەندەن ،گەنجانی شۆڕشگێر لە بەریتانیا.
دژی لەشکرکێشی بۆ سەر باشوری کوردستان و هەرێمی پاراستنی میدیا گردبونەوە .
دەستپێکی گردبونەوە ، خولەکێک بێدەنگی .
دواتر بە زمانەکانی ئینگلیزی کوردی ، هێرشە هۆڤانەکانی دەولەتی تورک لە سەر کوردستان شەرمەزارکرا، هەروەها زۆر بەتوندی لە لایەن کۆمسیۆنی کەجەدەکەی باشور لە شاری لەندەن ،ئیدانەی هاوکاریەکانی “پارتی دیموکراتی کوردستانی عیراق کرا ، کە چۆن چاوساخی بۆ دەوڵەتی ڤاشیزمی تورک دەکات .
لەچالاکیەکەدا هەر یەک لە پارتە چەپەکان لە نەتەوە جیاوازەکان و مالی گەل و ئەنجومەنی گشتی بەریتانیا ، ئیدانەی هێرشەکانی فاشیزمی دەوڵەتی تورکیاو پ د ک یان کرد .
لە کۆتایشدا داوالەدەوڵەتی بەریتانیا کرا هەڵوێستێکی رون پیشان بدات لە بەرامبەر بە دۆزی کوردو کوردستان و . هەروەها دژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک هەڵوێستیان هەبێ.
چالاکیە کە سێ کاتژمێر بەر دەوام بوو ، لەکۆتای گردبونەوە کەدا پۆلیس گازی فرمێسکرێژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەراندابەکارهێنا .

بەدروشمی گەریلا ناسنامەمانە بژی بەرخۆدانی گەریلا “ئازادی بۆ رێبەرئاپۆ ئاشتی بۆ کوردستان .چالاکیە کە بەکۆتاهات.

هاوبەشی :