ئەمڕۆ كوردانی چەندین وڵاتانی ئەوروپا لەسەر شەقامەكان بوون دژی داگیركاری دەوڵەتی تورك و خیانەتی بنەماڵەی بارزانی

297
0
هاوبەشی :

دوابەدوای هێرشە دڕندانەكانی دەوڵەتی تورك بە هاوكاری بنەماڵەی بارزانی خیانەتكار، كوردانی دەرەوەی وڵات بە تایبەتی لە وڵاتانی ئەوروپا بۆ خاوەنداری كردن لە گەل و وڵات، ڕژانە سەر شەقامەكانی پایتەخت و شارەكانی وڵاتانی ئەوروپا.

ئەمڕۆ دوشەممە، ڕێكەوتی ١٨ نیسانی ٢٠٢٢ كوردانی وڵاتانی ئەوروپا: سوید (ستۆكهۆڵم و چەندین شاری گەورەی سوید)،دانمارك، نەرویج، ئەڵمانیا و بەریتانیا ناڕەزایەتی توندیان دەربڕی بەرامبەر هێرشی داگیركاریانەی دەوڵەتی توركی فاشست بۆ سەر باشوری كوردستان، ئەم هێرشە بە هاوكاری و چاوساغی بنەماڵەی بارزانی خیانەتكار بەڕێوە دەچێت.

لەو ناڕەزایەتیانەدا دەوڵەتی تورك و خیانەتكارانی بنەماڵەی بارزانی تێدا ڕسوا و شەرمەزار كرا.

 

هاوبەشی :