ئێستا بە دژواری فڕۆكە جەنگیەكانی تورك بۆردومانی هەرێمەكانی گەریلا دەكات

308
0
هاوبەشی :

بەپێی هەواڵێكی بەپەلەی ستێرك تیڤی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە، ڕێكەوتی ١٧ نیسانی ٢٠٢٢ فڕۆكە جونگیەكانی دەوڵەتی توركی داگیركەر بە دژواری هەرێمەكانی میدیا لە باشوری كوردستان بۆمباران دەكات.

فروکە و توپخانەکانی  سوپای داگیركەری دەولەتی تورکی لە ئێوارەی ئەمرۆوە دەستی كردوە بە هێرش بۆسەر ناوچەكانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا، تا ئێستا لە هێرش و بۆردوومانەکانیان بەردەوامن و ترس و دڵەڕاوکیی لە لای خەڵکی ناوچەکە دروست کردووە، زیانەکانی بۆردوومان و تۆپبارانەکان تا ئێستا نەزاندراوە.

بە پێی ڕاگەیاندنەكانی كۆما جڤاكی كوردستانی (کەجەکە) ی چەند ڕۆژی ڕابردوو، بنەماڵەی بارزانی و دەوڵەتی تورك لەسەر هێرشکردنە سەر هێزەکانی گەریلا ڕێککەوتوون، ڕۆژی هەینیش مەسرور بارزانی و ژمارەیەك بەرپرسی دیکەی حزبەکەی سەردانی تورکیایان کرد و بە وتەی مەسرور بارزانی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گفتوگۆیان لەبارەی کۆنتڕۆڵکردنی ئاسایشی هەردوولا کردووە.

هاوبەشی :