لاڤرۆڤ: ئۆپەراسێۆنی لە دژی ئۆكرانیا، دانانی سنورێكە بۆ هەژمونگەرایی و دەسەڵاتی ئەمەریكا بەسەر جیهاندا

297
0
هاوبەشی :

سێرگى لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی ( ڕوسیا ٢٤ )، پەیامێكی توندی ئاڕاستەی ئەمەریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی هاوبەشی كرد و ڕایگەیاند: مەبەستمان لە ئەنجامدانی ئۆپەراسێۆنی لە دژی ئۆكرانیا، دانانی سنورێكە بۆ هەژمونگەرایی و دەسەڵاتی ئەمەریكا بەسەر جیهاندا

ئەو وەزیرە ڕایگەیاند، سەپاندنی دەسەڵاتی هەژمونگەرایی بەسەر وڵاتانی جیهاندا لەلایەن ئەمەریكاوە بەشێوازێكی ناتەندروست و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتیەكان بەڕێوە دەچێت
و ئاسایشی جیهانی خستۆتە مەترسیەوە.
سێركی لاڤرۆڤ، دەربارەی داگیركردنی عێراق لەلایەن ئەمەریكا و هاوپەیمانانی ڕۆژئاوایی بە بیانوی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا، بیانویەكی قێزەون و لەدەرەوەی یاسا نێودەولەتیەكان بوو، گەرچی عێراق هەزاران کیلۆمەتر لەسنوورەکانی ئەمەریكاوا دووربوو كەچی ئەو دەوڵەتە بەبیانووی ناڕاست بەمەترسیی بۆسەر ئاسایشی نەتەوەییەکەی ئەمەریكای هەژمار دەکردو داگیریکرد، پاشان دەركەوت عێراق هیچ جۆرە دیاردەیەكی هەڕەشەی لەسەر ئەمەریكا نەبوەو و لەبەدواچونەكاندا هیچیان بەدەست نەكەوت، وە بەهیچ جۆرێكی داوای لێبوردونی نەكرد.
لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢  ڕوسیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوانی دەست پێكرد دژی وڵاتی ئۆكرانیا بەهۆكاری ئەوەی ئۆكرانیا بوەتە مەترسی بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ڕوسیا، وەك ڕوسیا بانگەشەی بۆدەكات.

مەرجی ڕوسیا بۆ وەستاندنی شەڕ، داوا لە دەسەڵاتدارانی کیێڤ دەكات كەبەڵێنی ئەوە بدەن کە نابن بەئەندام لە ناتۆ یاخود هەر جۆرە هاوپەیمانییەتیەکی سەربازیی تر،  دەبێت وەك وڵاتێکی بێلایەن بمێنێتەوە”،

هاوبەشی :