زیندانیەکانی شێلادزێ لە مانگرتن بەردەوامن و وەسیەتنامەی خۆیان بە خێزانەکانیان داوە
چالاكوانی بادینان و شیلادزێ لە زیندانەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی رەوشیان زۆر خراپە، زیندانیانی بادینان و ئەو پێنج چالاکوانەی شیلادزێ کە لەسەر خۆپیشاندان دەستگیر کراون “ وەسیەتنامەیان ڕادەستی خێزانەکانیان کردووە”.
ئەیهان سەعید، نوینەری زیندانیکراوانی بابدینان لە بەیاننامەیەکدا هۆشداری دەدات لە دۆخی زیندانیانی بابدینا ون ئەو چالاکوانانەی لە شیلادزێ دەستگیرکراون.
بۆ/ ڕای گشتی
“بەھۆی بەردەوامبونیان لە مانگرتن لەپێناو ئازادی رەوشی زیندانیانی بادینان زۆر خراپه، لە لایەنەکان و دادگا بێ ھیوا بونە و وەسیەتنامەی خۆیان بە خێزانەکانیان داوە، یەکێکیان لە ھۆش خۆی چوە”
سەرباری ئەوەی پێشتر ھەموو لایەنی پەیوەندیدارمان ئاگادارکردوە کو دور لە ھەموو بنەما یاسایی و دیمۆکراسی و ئەخلاقیەکان ماوەی ساڵێک و چوار مانگە پێنج چالاکوانی شێلادزێ لەگەڵ چەندین زیندانی دیکەی بادینان لە ئاسایشی گشتی ھەولێر زیندانیکراون.
بەداخەوە ئەمرۆ لە رێگای کەسوکاریانەوە ھەواڵی تێکچۆنی دۆخی تەندروستی ئەو پێنج زیندانیەی بادینانمان پێگەیشت کە خەلکی شێلادزێن، لەکاتی مواجھەدا کاک (کوڤان تارق رێکانی) لە ھۆش خۆی چوە و ھەندێکیان ماوهی ٣٦ رۆژە و چواریشیان ماوەی ١٩ رۆژە دەستیان بە مانگرتن کردوە لە خواردن و دۆخیان زۆر خراپە و داوای ئاشکرا کردنی چارەنۆسیان دەکەن و وەسەتنامەی خۆشیان بە کەسوکاریان داوە کە چاوەرێی مردن دەکەن.
ئەم دۆسیەیە لەسەر ماف و ڕای جیاوزە کە پرسێکی گشتیە و چەندین پێشڵکاری بەرامبەریان کراون:
یەکەم: زیندانیەکان لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە زۆر بە توندی ئەشکەنجدراون، ڤیدیۆ کراوین.
دووەم: رێگەیان پێ نادەن پارێزەری خۆیان ببینن کە بەپێ (اصول محاكمات جزائية) بکۆژێکیش مافی پارێزەری ھەیە، پێویستە لە ماوەی شەش مانگدا دۆسیەکەی بچێتە دادگا.
سێیەم: لەکاتی لێکولینەوەدا گشت وتە و ئیفادەکانیان گۆڕدراون و پێیان ئیمزا کردون کە نەیان زانیوە چی نوسراوە.
تکایە فریای ئەم چالاکوانە مەدەنیە بکەون و داوا دەکەین:
یەکەم: بە زووترین کات رێگە بدەن چاویان بە پارێزەرەکانیان بکەوێت و رۆژی دادگاییکردنیان دیاری بکرێت کە بەپێ یاسا کارپێکراوەکان راگرتن و دادگایینەکردنیان نایاسایی یە.
دوهم: ڕای گشتی، میدیا، داواکاری گشتی و دەستەڵاتی دادوەری، لایەنەکان، و یونامی دەستەی مافی مرۆڤ، نوێنەرانی وڵاتان لەھەرێم و رێکخروە جیھانیەک کار بۆ دیمۆکراسی و ماف و ئازادی بکەن، چونکە ئەو چالاکوانانە لەسەر ڕای جیاواز و خۆپیشاندان و خەباتی مەدەنی سزادراون و ئەمەش مەترسیە بۆ سەر ئازادی ڕادەربرین.
بێ جگە لەم پێنج زیندانیانە دەیان کەسی دیکەش لەسەر بیرۆرای جیاوازی سیاسی لە زیندانن و بەشێکیان ٣ تا ٥ ساڵی بێ دادگاییکردن لە ئاسایشی گشتی حجزکراون.
ناو و رۆژی رفاندنی چاڵاکوانە دەستگیرکراوەکانی شێلادزێ کە تا ئێستا دادگایی نەکراون
مەحمود ناجی صديق (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠
کوڤان طارق جبرائیل (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠
یوسف شەریف ئیبراهیم (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠
ئەمجەد یوسف موستەفا (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠
نێچیرڤان بەدیع حاجی (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠
تێبینی: زیندانیانی بادینان پێیان وتین ئەگەر کەیسەکەمان یەکلایی نەکرێت تا مردن لە مانگرتن بەردەوام دەبین، چونکە ئەوان بێ تاوانین و ئەگەر یاسا سەروەربێت دەستبەجێ ئازادەکرێن.
ئەیھان سەعید – رۆژنامەنوس و نوێنەری زیندانیانی بادینان
١١ی ٤ی ٢٠٢