بەڵێ بۆ ئازادكردنی ئۆجەلان و دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی

329
0
هاوبەشی :

د. كامەران مەنتك
10-4- 2022
لەدوای دامەزراندنی توركیای نوێ تاوەكو ئێستا، توركیا لەژێر هەموو ئایدیۆلۆژیا جیاوازەكانداو بەسەرپەرشتی ودەست لەپشتدانی رۆژئاوا شەڕی كوردی كردووەو هەوڵی سڕینەوەی كوردو ناسنامەی كوردی داوە، بەڵام نەك نەیتوانیوە كورد لەناو بەرێت بگرە رۆژ بەرۆژ كورد بەهێزتر بووە، ئەمە دو راستیمان بۆ رووندەكاتەوە، یەكەمیان ئەوەیە لەرێگای شەڕو لەناوبردنەوە مەسەلەی كورد چارەسەر ناكرێت، خاڵی دووەمیان ئەوەیە رۆژئاوا هەرگیز نایەوێت ئەو كێشەیە چارەسەر بكات وبگرە هەمیشە وەك كارتێكی دوو لایەنە، واتە سیاسەتی هاوسەنگی لەنێوان كوردو هەردوو لایان بەكاردەهێنێت وهەركاتێك ئەو دوو لایەنە لەیەكتر نزیك بووبنەوە، بەهەموو شێوەیەك هەوڵیان داوە كۆسپ دروست بكەن ورێگە لەچارەسەریەكە بگرن.
كاتی ئەوە هاتووە هەردوو گەلی كورد وتورك لەوە تێبگەن چارەسەری كێشەكە تەنیا لەدەست خۆیاندایە وپێویستە بەزووترین كات خاڵێك بۆ ئەو دوژمنداریە دابنرێت وسەرەتایەكی نوێ لە ئاشتی وتەنانەت هاوپەیمانی لەنێوان هەردوو لادا دروست بكرێت، لەبەرئەوەی لەلایەك كوردو تورك ومێژووێكی درێژی بەیەكەوە كاركردنیان هەیە، لەلایەكی تر لەو شەڕە ماڵوێرانیەدا ئەو دوو نەتەوەیە زەرەمەندی یەكەمن ومنداڵ ورۆڵەی ئەوان دەكوژرێت ودایكانی ئەوان فرمیسك دەرێژێت و ماڵی هەردوولا وێران دەبێت، بۆ دەستپیكردنی ئەو هەنگاوەش سەرەتا دەبێت توركیا دەست بەجێ ئۆجەلان وئازاد بكات وپڕۆسەی ئاشتی دەست پێبكاتەوە، لەبەرئەوەی چۆن عوسمانیە كۆنەكان بە هاوپەیمانی لەگەڵ كورددا گەیشتنە بن دیوارەكانی ڤیەننا، عوسمانیە نوێیەكانیش بەبێ هاریكاری وهاوپەیمانی كورد ناتوانن سەركەوتنن بەدەست بهێنن، دەبێت ئەو دوژمنداریە بكرێتە دۆستایەتی وهاوپەیمانی وچیتر ئابووری ئەو وڵاتە وێران نەبێت وخوێنی گەنجانی هەردوو نەتەوە بەفیڕۆ نەڕوات.
Kameran Mentk
تێبینی: بۆئەوەی نووسین وبابەتەكانت راستەوخۆ بگاتە دەست، سەبسكرایبی ئەو كەناڵەی تێلیگرام ب
https://t.me/kameranmentk

هاوبەشی :