وته‌بێژی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه (سەردار یەكتاش): هه‌ڤاڵانمان گه‌یشتوونه‌ته ئاستێك كه بتوانن ته‌كنیكی دوژمن بێكاریگەر بكەن
لە فورات نیوزەوە وەرگیراوە
وته‌بێژی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه سه‌ردار یه‌كتاش رایگه‌یاند، هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر گه‌ریلا به‌رده‌وامه و وتی، “هه‌ڤاڵانمان گه‌یشتوونه‌ته ئاستێك كه بتوانن ته‌كنیكی دوژمن له ئاسمان و زه‌وییه‌وه بێكاریگه‌ر بكەن
وته‌بێژی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه سه‌ردار یه‌كتاش رایگه‌یاند، ژماره‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی فڕۆكه‌ی چاودێری تورك كه به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا و باكوری كوردستان ده‌سوڕێنه‌وه له ژماره‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ی به‌سه‌ر ئاسمانی ئۆكرانیاوه ده‌سوڕێنه‌وه زیاتره و وتی، “ئایا ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپراسیۆنانه چییه؟ بۆ ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌نجامێكی پوچه‌ڵه. له ساڵی ٢٠٢١دا كاتێك هه‌ڤاڵانمان باره‌گاكانیان له دێرسیم و مێردین دروستكرد، هه‌ندێك حاڵه‌تی شه‌هیدبوون روویدا، خۆی له خۆیدا ئێمه ئه‌و بابه‌ته‌مان بۆ گه‌له‌كه‌مان راگه‌یاندبوو. به‌ڵام به‌ده‌یان هه‌زار ئۆپراسیۆن له زستان و به‌هاردا كران، بێ ئه‌نجام بوون، هیچ زیانێك به‌ر هه‌ڤاڵانمان نه‌كه‌وتووه. دستپێشخه‌ری و باڵادستی به ده‌ست هه‌ڤالانمانه‌وه‌یه.