نەورۆز و ٨ مارس بە بەرخودان پیرۆز دەكەین

393
0
هاوبەشی :

هەڤاڵان، ژنان، پیاوان، گەلانی كوردستان و ئازادیخوازان لە جیهان

كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی كورد لە ئەوروپا \ كۆمسێۆنی لیدز جەژنەكانی نەورۆز و ٨ مارس لە گەلانی كوردستان و تەواوی ئازادیخوازانی جیهان پیرۆز دەكات، گەرمترین سڵاو و ڕێز و خۆشەویستی ئاراستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین لە زیندانی ئیمرالیی.

لەگەڵ پێشكەوتنی كۆمەڵگەی چینایەتیدا، سیستەمی دەسەڵاتداری ئاواكراوە، تێدا پیاوان زیاتر باڵا دەست بوون، واتە دەربازبوون بۆ كۆمەڵگەی چینایەتی مانای بالادەست بوونی زیاتری پیاوان، لە هەمان كاتدا ژنانیش هێزی خۆیان لەدەستداوە و بەكۆێلە كراون.

‎لە دیرۆكی سیستەمی دەسەڵاتداری، لە دەوڵەتی سۆمەرەوە تا دەسەڵاتدارانی سەرمایەداری ڕۆژی ئەمڕۆمان, گەلی كورد لە تێكۆشانێكی بەردەوام و بەشكۆ و مەزندایە دژی دەسەڵاتە سەركوتگەر و ستەمكارەكان, لەو پێناوەدا قوربانی مەزنی داوە و ژنانیش بەشداریەكی كاریگەریان هەبووە بۆ پاراستنی نرخ و بەها كۆمەڵایەتی و مادی و مەعنەوی و كەلتوریەكانی گەلی كوردمان، لە هەمان كاتدا لەسەر ئاستی جیهاندا تێكۆشان لەبەرامبەر ئەو سیستەمە دەسەڵاتداریە بەردەوام بووە بەتایبەتی ڕۆڵی ژنان لەو بەرخودانانەدا بەرچاو بێ وێنەیە. جەژنی نەورۆز و ٨ مارس لەو بەرخودانە مێژویانەن كە لەبەرامبەر سیستەمی دەسەڵاتداری ستەمكار و چەوسێنەر لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ڕوویداوە

‎نەورۆز ناسنامەی نەتەوەیی گەلی کورد و هێمای ئاشتی و ئازادیی ژنی ئازادە، نەورۆز بۆتە سەرچاوەی بەرخودانی گەلی كور دو پێكەوە ژیان و برایەتیی گەلانی ناوچەکە، خەڵكی كوردستان لە تەواوی ڕاپەڕین و ململانێكانیدا دژی دەسەڵاتە سەركوتگەر و داگیركەران هەتا ڕۆژی ئەمڕۆمان توانا ووزە لە گڕو تین ئاگری نەورۆزەوە وەردەگرێت، بەرخودانی ئازادی بە عەشقەوە درێژەی پێ ئەدات بۆ پاراستنی ووڵات و خەڵكی كوردستان و ئاسایشی مرۆڤایەتی

‎هەڤاڵان نەورۆزی ئەمساڵمان ساڵی (٢٧٢٢) كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بە بار و دۆخێكی دژوار و ناهەمواردا تێپەڕ دەبێت ئەویش بە هۆی چڕبوونەوەی شەڕی نێودەوڵەتی نێوان هێزە گەورەو سەرەكیەكانی سیستەمی دەسەڵاتداری جیهان، هاوكات دەولەتە داگیركەرەكانی كوردستان زۆر دڕندانە بەردەوامن لە هێرش كردنە سەر كوردستان و گۆشەگیركردنی گەلی كوردستان لەڕێی گۆشەگیر كردنی ڕێبەر ئاپۆوە

‎بەو پێیە ئەركێكی ئەخلاقی و نەتەوەییە كەلە یەكتر نزیك ببینەوە و پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكانمان بەهێز بكەین و پێكەوە خاوەندارێتی لە بەهاو نرخە كۆمەڵایەتی و كەلتوریەكانمان بكەین بۆ داكۆكی كردن لە مافی ڕەوای گەلی كوردمان

‎نەورۆز و ٨ مارس بەرهەمی تێكۆشانی مرۆڤایەتیە دژی سیستەمی دەسەڵاتدارێتی پیاوسالاری سەركوتگەر و چەوسێنەر

‎دەبا بە ڕۆحی مەزلومەكان، ئارین میرخاەكان، ڤیان جافەكان، تەواوی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی، داگیركاری و هێڵی خیانەت تێكبشكێنین و یەكێتی نەتەوەیمان ئاوا بكەین

‎دووبارە ٨ مارس، نەورۆز و ساڵی نوێ كوردی لە گەلی خۆمان و هەموو گەلانی ئازادیخواز پیرۆز دەكەین

‎كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی كورد لە ئەوروپا
‎كۆمسێۆنی لیدز لە بەریتانیا

‎یان ئازادی یان ئازادی یان ئازادی

٢٠ ئاداری٢٠٢٢

هاوبەشی :