دەرچە پیرۆزبایی نەورۆز دەكات، خوازیارە خەڵكی كوردستان بەشداری نەورۆزی قەندیل بكات

469
0
هاوبەشی :

ڕۆژی دووشەممە، ڕێكەوتی ٢١ ئاداری ٢٠٢٢، لە بناری قەندیل لە باشوری كوردستان ئاهەنگی پیرۆز كردنی نەورۆزی ئازادی بەڕێوەدەچێت، بۆیە داواكارین لە گەلی خۆمان لە باشور خاوەنداری لە بەها نەتەوەیەكان و كەلتوریەكانمان بكەن ، ڕووەو قەندیلی مەنزلگای ئازادی بە ڕێپێوانێكی شۆڕشگێڕانە بكەونە ڕێ، بەشداریەكی بەرفراوان بكەن لە پیرۆز كردنی نەورۆزی ئەمساڵمان.

نەورۆز سمبوڵی ئاشتی و دیموكراتی و پێكەو ژیانی گەلانە، سەرچاوەی عەشق و وڵاتپارێزی و ژنی ئازادە، كانگای بەرخودانە بەرامبەر بە سیستەمی دەسەڵاتداری ستەمكار و دژە ژینگە، هێز و توانایە بۆ ئاواكردنی ژیانێكی هەرەوەزی و وەك یەكی دوور لە چەوسانەوە.

دەبا هەموومان پێكەوە پێوانەكانی كۆمەڵگەیەكی ئازاد كەتێدا مرۆڤ  بەپێی پێوانە گەردونیەكان ئازاد بێت، بكەینە بنەمای بەرخودانمان بۆ خولقاندنی ژیانێكی شایستە بۆ گەلەكەمان و تەواوی مرۆڤایەتی.

بە دەرباز بوونمان بۆ ساڵی نۆی ٢٧٢٢، ئەركی ئەخلاقی و ویژدانیمانە كە خاوەندارێتی لە ڕێبەری گەلان ئاپۆی مەزن بكەین و فشار بخەینە سەر كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ ئازادكردنی دەست بەجێی ڕێبەرمان. لە هەمان كاتدا دەرهێنانی پەكەكە لە لیستی تیرۆر.

دووبارە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی دەرچە میدیا پیرۆزبایەكی گەرم ئاڕاستەی گەلی خۆمان، گەلانی ئازادیخواز و سەرجەم مرۆڤایەتی دەكەین، بەتایبەتی پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی ڕێبەر ئاپۆ و تەواوی زیندانیانی سیاسی دەكەین.

دەرچە میدیا

٢٠ ئاداری ٢٠٢٢ 

هاوبەشی :