چیدی با ماریا و شنیار و سێوانەکان نەکوژرێنەوە، با چیتر نیشتیمان دانەڕزێت و پارچە پارچە نەبێت.

470
0
هاوبەشی :

نوسینی: ساكار عەبدوڵا

لێگەڕێ با بژیت لێگەڕێ ئەی نەفەرەتی با هەوای ئازادیی قەتیس نەبێت. لێگەڕێ با شەماڵی بای ئازادیی نەخنکێت لێرە زۆر سوتاین و بوین بە قەقنەس زۆر فیشەک بەر دڵی ئازامان کەوت. مردین سوتاین کوژراین لە بیرچوینەوە بەردەوامن لە سەر قڕکردنمان، بەردەوامن لەسەر سڕینەوەمان. ئێمە نیشتیمانیین، ئێمە هەوای ئازادیی و ئاشتیین، ئێمە خاکین، ئێمە بارانیین.

لەم هەشتی مارسەدا( #ڕۆژی_جیهانی_ژنان)، گڵپە و گڕی #ماریا گەیشتۆتە هەموو سوچێکی ئەم نیشتیمانە دەلێگەرێن با دوای کوژرانی ڕۆحی ئاسوودە بێت. ئەم هەموو کەڵـــە پیاوە لەکوێ بوون کاتێک ژنێک کوژرا، گوێتان لە ئازار و ناڵە و برینی تک تک خوێنی ماریا و هەزاران ژنی تری کوژراو نەبوون؟ لە کوێ بوون لە کوێ؟. لە باوشی ژنێکی تر بوون یان کوێ. دەی وەرن با ژن کوژەکان بەردباران بکەین، وەرن با ڕقی پەنگخواردوومان دەربکەین.
وەرن با بەئاشتی و ئازادیی و بەجیاوازی ڕەگەز و ئاین و زمان بژین لەم نیشتیمانەدا، وەرن با باغچەکان بەدەستی ژنەکان ئاوبدەیین تا نیشتیمان دووبارە سەوزببێتەوە ببوژێتەوە.

قسەیەکم بۆ بەناو ئیسلامییەکان و ئەوانی کوشتن حەڵال دەکەن هەیە، ئەی خوای گەورە نافەرموویەت، مرۆڤەکانم لەسەر زەوی بە جیاوازییەوە درووست کردووە، باشە ئێوە چین لە جیاتی خوا و پێغمبەریش فتوا دەردەکەن.
ئەم هەموو تاوانە بۆ بەرامبەر بە ژن و بە کۆمەڵگە و ئەم خاکە دەکرێت. کێ بەر پرسیارە کێ لەم هەموو ماڵ وێرانییە بەر پرسیارە بێگومان حکومەتی شکست خواردی ٣٠ی ساڵە لەم هەموو گەندەڵی و دەستدرێژییە لەم هەموو ناعەدالەتییە، کێ بەر پرسیارە بێگومان ئەو دووبنەماڵەی ڕەوایەتیی دەدەن بە فرۆشتینی خاک و نیشتیمان و کوشتن و بڕین و دزی تێکدانی کولتوور و شیرازەی خێزان و کۆمەڵگە…

لەهەرکوێی دوونیا تاوان و کوشتن ڕووبدات و بکوژ نەدۆزریتەوە ئەوا دەسەڵات بەرپرسیاری یەکەمە، دووەمیش بەشێک لەمەلاکان و بەشێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکان و کۆمەڵگە بەرپرسیارن، بەوەی هیچ کات ڕێگە نادەن مرۆڤ خۆی بێت و جیاواز بیربکاتەوە و بژی.

ئیدی #کات_کاتی_ئازادییە، #کات_کاتی_پاراستنی_ژنی کۆمەڵگەیە.

dساکار عەبدوڵلا

 

 

هاوبەشی :