كاڵكان: لەدوای سیستەمی دەسەڵاتداری ئۆكرانیا، دەسەڵاتی بەڕێوە بەریی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە، گەورەترین زیانی بەردەکەوێت.”

345
0
هاوبەشی :

دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، دەربارەی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا قسەی کرد و وتی: “پێش ئەوەی هۆکارەکانی بڵێم، لە ئەنجامدا ئەمە دەڵێم، لەم شەڕەدا ئیدارەی ئۆکرانیا تێکدەشکێت. ئەوە یەکەم شکستە. ئەوان پێشتر گورزی قورسیان بەرکەوتووە. زیاتریان بەردەکەوێت. من نازانم تا چ ڕادەیەک دەبێت، بەڵام زۆرترین زیان بە ئوکراینا دەگەیەنێت. ڕوسیا چی بەدەست دەهێنێت، ئەوروپا و بەریتانیا و ئەمریکا و ناتۆ چی بەدەست دەهێنن و هەرچی بازاڕێک بکەن و چی بەدەست بهێنن، لەمەودوا دەتوانین بیبینین. کاریگەرییەکی جدی لەسەر تورکیا دەبێت. ئیدارەی ئۆکرانی هەر ئێستا شکستی هێناوە. بۆچی من ئەوە دەڵێم؟ چونکە ئەم جۆرە بەڕێوەبەرانە هەمیشە شکستیان هێناوە. بەڕێوەبەرانی کاتی جەنگی سارد، سیاسەتی دووقۆڵی ئەمریکا و سۆڤیەت، ئەو بەڕێوەبەریانەی کە وادەزانین هێشتا بەو شێوەیەیە و بەو پێیە هەڵسوکەوت دەکەن. ئەوان دەیانەوێت دوولا هەبێت و لەو نێوەدا یاری بکەن، پشتیان پێ ببەستم. بەم شێوەیە ئیدارەی ئۆکرانیا پشتی بە ناتۆ و بەریتانیا و ئەمریکا بەستووە بەڵام ئێستا ئەو بەتەنیا ماوەتەوە، چونکە هیچ جیهانێکی لەم جۆرە نییە. نە ئەمریکای پێشوو و نە یەکێتی سۆڤیەت هەیە. هەرچەند هەوڵ دەدەن لە پرۆسەی دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت تێناگەن، باش شی ناکەنەوە، هیواخوازن ئەوەی ٣٠ ساڵ پێش ئێستا روویدابوو دووبارە بێتەوە. ئیدارەی ئۆکرانیاش دەیویست بزانێت چی بەسەردێت. ئەگینا دنیایەکی دووبەندی نییە، مرۆڤ ناتوانێت پشت بە لایەک ببەستێت و لەسەر پێی خۆی بوەستێت.”

کاڵکان لەسەر قەیرانەکانی سیستمی جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیا قسەی کرد و وتی: ئەگەر هەرێمێکی وەک ئۆکرانیا ببێتە ناوەندێک، بە مانای چی دێت؟ دەریدەخات کە سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کەوتۆتە قەیران و گێژاوێکی گەورە. سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ناتوانێت لەوێ هەستێتە سەرپێ. بەپێچەوانەوە تەنیا دەبێتە هۆی نەخۆشی و جەنگ .ڤایرۆسی کۆرۆنای دروست کرد و ئێستا شەڕی ئۆکرانیا گوڕ دەکات. دوێنێ شەڕی سوریا بوو، عێراق بوو. لە زۆر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شەڕی کردووە. شەڕ و قەیران بە بەرهەمهێنانی نەخۆشیە نوێکان وەک میکرۆب، شەڕ و داگیرکەری و پەلاماردان بەردەوام دەبێت.”

کاڵکان لە بەردەوامیی هەڵسەنگاندنەکەیدا وتی: “ئەوەی ڕوسیا ئێستا لە ئۆکرانیا دەیکات، دوێنێ ئەمریکا لە هەموو جیهاندا ئەنجامی داوە. ئەوان دەڵێن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کوێیە؟ با نەتەوە یەکگرتووەکان یاسا دەربکات، ئەنجومەنی ئاسایش خۆی ئەم کارە دەکات و لە شەڕدایە و ئەمریکا دەیکات، بەریتانییە، ئەوروپا دەیکات، ڕووسیا دەیکات، چین دەیکات، واتە، وەک ٣٠ ساڵ پێش جیهان لە هەڵەدایە، هەموویان هەڵەن. بۆچی ڕووسیا داگیری کرد. ئەوەی بتوانێت هێرش دەکاتە سەر لایەکی دیکە. تورکیا هەوڵی داگیرکردنی سوریا و عێراقیدا و هێرشێکی سەربازی بۆ سەر لیبیا و ئەرمەنستان ئەنجامدا. بۆچی ڕووسیا هێرش ناکاتە سەر ئەو شوێنانە.بۆچی هێرش ناکاتە سەر شوێنێکی دیکە؟ هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەمانەدا نییە. ئەمە ڕاستی دنیای ئێمەیە”

کاڵکان لەبارەی هەڵوێستی پێویست لەسەر جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیا گوتی” ئەو بارودۆخەی کە سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانی تێیدایە ئەم شەڕەیە لەنێوان سیستم و بارودۆخی نوێی جەنگدا. ئێمە دەبێت بەو شێوەیە ببینین، تێبگەین و هەڵوێستمان هەبێت. هەڵوێست چیە؟ هەڵوێستی چەوسێنەرانە، خەڵک، سڕینەوەی ئەم وشیارییە، ئەو سیاسەتەی کە ئەم ململانێیە و جەنگ و لەناوچوونی بنەما ماددی و ئابوورییەکانی و گۆڕان و وەرچەرخانی دروست کردووە. ئەمەش خەباتی دژە کاپیتالیستی و دژە فاشیستیی و ژیانی ئازاد و دیموکراتی گەلانە، ئەمە ئەو دۆخەیە کە دەسەڵات و دەوڵەت تێیدا دەژین.”

کاڵکان لە بەردەوامیدا وتی: “هیچ سیاسەتێک کە خاوەنداری لە ئیدارەی ئۆکرانیا دەکات نە شۆڕشگێر و نە دیموکراتە و ڕاست نییە. کێشەکە ئەوە نییە کە ئۆکرانیا لە دەست داگیرکاری ئازاد بکرێت. ئەو بەڕێوبەرێکی نۆکەر بوو، هاوکار بوو.  کەواتە بەڕێوبەرایەتیەکە چیە؟ ئایا بەڕاستی نوێنەرایەتی ئیرادەی کۆمەڵگای ئۆکرانیا دەکات؟ بە حساب دەوڵەتی سەربەخۆن و مافی سەروەریان هەیە. چ سەروەرییەک، چ دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟ “سیستمی داگیرکەری و تاڵانکردن بوو، چەتە بوو، هەڵدەوەشێت، ئێستا هەوڵی دروستکردنی سیستمێکی نوێ لەوێ دەکەن، هەندێک دەیانەوێت ڕزگاری بکەن.”

دوران کاڵکان سەبارەت بە کاریگەریی شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیاش بۆ سەر تورکیا وتی:

کاتێک شەڕ دەستیپێکرد، تەیب ئەردۆغان لە هەموو کەسێک زیاتر شێوا. بەڕێوەبەریی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە یەک بە یەک لێدوان و قسە دەکات. کۆبوونەوەکان پێکەوە بەڕێوەدەبەن. دەڵێن، لەگەڵ ئیدارەی ئۆکرانیادا خوشک و براین. تەیب ئەردۆغان، باشترین هاوڕێی ئیدارەی ئۆکرانیایە، سیاسەتێکی وەک یەکتری بەڕێوە دەبەن. کاتێک سیاسەتی ئیدارەی ئۆکرانیا کەوتە ناو ئەم دۆخەوە، تەیب ئەردۆغان شێوا و وتی، ئایا کۆتایی من دێت. خۆی خەریکە نزیک دەبێتەوە، ماوەیەکە لەنێو زەلکاودایە، خراپتر دەبێت. ئەوانەی لەدەوروبەری ئیدارەی تەیب ئەردۆغانن هەمووان ئەمە دەبینن. دووەم، ئەوان لە ڕووی ئابووریەوە پەیوەندیان پێکەوە هەیە، پەیوەندیەکان لەسەرپێ دەیانهێڵێتەوە. ئێستا دەوترێت کە تورکیا لە دوای ئۆکرانیا گەورەترین زیانی ئابووری بەردەکەوێت و هەمووان دەڵێن کە ئیدارەی ئاکەپە – مەهەپە گەورەترین زیانی ئابووری دەبێت. لە ئێستاوە دەتوانین بڵێین دەرئەنجامی جەنگەکەی ئۆکراینا زۆرە و پێویستە ناکات بڵێن فڵان لایەن و کەس زیانیان بەردەکەوێت؟ بەڕێوەبەریی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە، دەسەڵاتی تورکیا زیانی بەردەکەوێت.”

 

هاوبەشی :