ئۆلاف پاڵمە، سەرۆك وەزیرانی سوید ٣٦ ساڵ لەمەوپێش تیرۆر كرا

229
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ شوباتی ساڵی ٢٠٢٢، سی و شەش ( ٣٦ ) ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر  تیرۆر كردنی سەرۆك وەزیرانی سوید (ئۆلاف پاڵمە).

ئۆلاف پاڵمە سەرۆك وەزیرانی سوید لە ٢٨ی شوباتی ١٩٨٦ لە شاری ستۆکهۆڵم و لە دوای چوونەدەرەوەی لە سینەمایەکدا تیرۆر كرا. ئەو كات تیرۆر كردنەكە خرایە پاڵ پەكەكە و كورد هەرچەندە پەکەکە ڕایگەیاند، لە پشت ئەو کوشتنەوە نین بەڵام هێرشێكی ناڕەوا كرایە سەر گەلی كورد و تەڤگەرە ئازادیخوازەكەی.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەڵمانیا و سوید و تورکیا بۆ ئەوەی کوشتنەکە بخەنە ئەستۆی پەکەکە ئەوكات بەردەوام هەواڵی درۆیان بڵاودەکردەوە. دەزگا سیخوڕیەكانی ئەو وڵاتە خەریكی كۆكردنەوەی ڕاپۆرتی درۆبو هەڵبەستراو بوون، ڕۆڵی پەدەكە (پارتی بارزانی) لەو هێرشكردنەدا بۆ سەر تەڤگەری ئازادی كەم نەبوو لە یەكێك لە ڕاپۆڕتەكاندا پەدەكە دەڵێت: پەکەکە بە بەرپرسیاری کوشتنی پاڵمە دەزانێت.

دوای ٣٤ ساڵ و لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا دەوڵەتی سوید بە فەرمی ڕایگەیاند، کورد و پەکەکە پەیوەندییان بە کوشتنی پاڵمەوە نییە.

نوسینگەی داواکاری گشتیی سوید ڕایگەیاند، تۆمەتباری کوشتنی پاڵمە (ستیگ ئینگسترۆم)ی  سویدییە، کە لە ساڵی ٢٠٠٠دا کۆچی دوایی کردووە و بەوەش دۆسیەی کوشتنی پاڵمەی داخست.

دوای ئەوەش، تائێستا دەوڵەتی سوید بە فەرمی داوای لێبوردنی لە کورد و بزووتنەوەی ئازادیی کورد نەکردووە.

هاوبەشی :