دادگایی كردنی ژنە چالاكوانی بادینان بێرێڤان بۆ جاری دووهەم دواخرا

350
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ دوشەممە ڕێكەوتی ٢٨ شوباتی ٢٠٢٢ لە دادگای شاری هەولێر وابڕیاربوو دادگایی كردنی ژنە چالاكوانی بادینان، داكۆكەریی مووچە و مافەكانی خەڵك بەڕێوە بچێت، بەڵام بەپێی هەواڵەكان دادگایی ئەمڕۆی ئەو ژنە چالاكوانە دووبارە دواخرا بۆ كاتێكی تر.

یەكێك لە پارێزەرەكانی چالاكوانانی بادینان (بەشدار حەسەن) لە كۆنگرەیەكی ڕۆژناموانیدا ڕایگەیاند: سەرۆكایەتی دادگای هەولێر ئەمڕۆ بە بیانووی دۆسیەى زۆریان لەبەردەستە دادگایی كردنی بێریڤانی بۆ جارێكی تر دواخرا.

هاوبەشی :