لە زیندانەوە ژنە چالاكوانی بادینان پەیامێكی بۆ خەڵكی كوردستان بڵاوكردەوە

286
0
هاوبەشی :

سبەینێ، ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی (٢٨ شوباتی ٢٠٢٢)، ڕۆژی دادگایی ژنە چالاكوانی بادینان (بێریڤان ئەیوب)ە كە لەسەر داكۆكی كردن لەسەر مافی خەڵكی كوردستان بۆ ماوەی زیاتر لە ١٧ مانگە لە زیندانەكانی پارتیدایە،  لە پەیامەكەدا ئەو تێكۆشەرە بە ئاشكرا داوا لە خەڵكی كوردستان دەكات پشتگیری بكەن و سبەینێ لە هەولێر لە بەردەمی دادگادا ئامادەبن بۆ ئەوەی فشار لەسەر پارتی بەناو حكومەتی هەرێم دروست بكەن بۆ ئازاد كردنی.

ئەو چالاكوانە خەباتكارە دەڵێت من لەسەر مافەكانی خەڵكی كوردستان دەسگیر كراوم لەسەر داكۆكی كردنی مووچەی فەرمانبەران لەسەر نەبوونی ئازاد خراومەتە زیندان بۆیە پێویستە خەڵكی كوردستان پشتگیری من بكەن، بڕوا بەو تاوانە هەڵبەستراوانە مەكەن كە دەسەڵاتی ستەمكاری پارتی داویانەتە پاڵم.

ئەو چالاكوانە داوا لەسەرۆكی هەرێم دەكات كە بڕیاری ئازادكردن بۆ بێریڤان و هاوڕێكانی بێریڤان دەكات.

لینكی ڤیدێۆیی بیریڤان ئەیوب لە زیندانەوە

هاوبەشی :