ناوەرۆكی دەرەنجامی کۆڕبەندی (ئاسۆی بەرەنگاربوونەوەی داعش و چارەنووسی زیندانییەکانی)ی

279
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی ٢٦ شوباتی ٢٠٢٢ لە سلێمانی باشوری كوردستان كۆڕبەندی ئاسۆی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی داعش و چارەنووسی زیندانییەکانی لە شاری سلێمانی ئەنجامدراو كۆتایی بەكارەكانی خۆی هێنا.

كۆڕبەندەكە بە سەرپەرشتی نوێنەری خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاڤا/باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، کۆڕەکە بە بەشداری زیاتر لە ١٧٠ ئەکادیمیست و یاساناس و بەشداری حکومەت لە بەغدا و هەرێمی کوردستان و ڕۆژاڤای كوردستان و شەنگال و مەخمور دەستی بە کارەکانی کۆڕبەندەکە کرد

ئەم كۆڕبەندە بە ئامانجی ئەوە ئەنجامدرا، گەیشتن بوو بە دەرچەیەک بۆ کۆمەڵەی وڵاتان و هاوپەیمانی وڵاتان دژی تیرۆر، هەروەها بۆ بە ئاگایی نەتەوە یەکگرتوەکان و نوێنەری وڵاتان لە هەرێم و بۆ پەرلەمانی کوردستان و ئەندامانی نوێنەرانی عێراق، کە بەرپرسیاریەتی مێژوویی و ڕەوشتی لە ئەستۆیاندایە، بۆ هەڵماڵینی ڕووی ئەو هێزانەی کە هاوکاری تیرۆر دەکەن بە هەموو گروپەکانیەوە.

لە پێناوی گەشتنی کۆمەڵی گەلان بە ڕێکەوتنێک لەگەڵ خۆبەڕیوەبەری خۆسەر و هێزەکانی سوریای دیموکرات، بۆ چارەسەرێکی خێرا بۆ دەستنیشان کردنی چارەسەری دیلەکانی داعش و خێزانەکانیان لە زیندانەکان و خێمەکاندا، لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بەشێوەیەکی یاسایی، پێویست دەکات دڵنیابن لەم خاڵانەی خوارەوە کەلەم کؤڕبەندە دا هاتوون دوای وتووێژو گوێ گرتنی بەشداربوان.

١. هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر گرتوخانەی حەسەکە ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە تا ئێستا داعش چالاکە و مەترسیدارە لەسەر ئاسایشی جیهان.

٢. پێویستە بە بەردەوامی پشتیوانی نێودەوڵەتی هەبێت بۆ ئەوەی ژێرخانی ئەو گرتوخانانە بە پێی پێوەرە جیهانیەکان دروست بکرێت بۆ ئەوەی ئەم ڕوداوانەی گرتوخانەی حەسەکە دوبارە نەبێتەوە .

٣. پێویست دەکات بە دامەزراندنی دادگایەکی نێودەوڵەتی بۆ دادگاییکردنی بەندییەکانی داعش، کە لە ناوچەی بەڕێوەبردنی خۆسەری هەبێت، یان دروستکردنی دادگایەکی خۆجێبەجێیی، بەڵام بە پشتیوانی کۆمەڵگا ی نێودەوڵەتی .

٤. پێویستە کار بۆ گەڕانەوەی ئەندامان و خێزانەکانی داعش بۆ وڵاتەکانی خۆیان بکرێت، دوای دۆزینەوەی چارەسەری یاسایی بەهەماهەنگی لەگەڵ خۆبەرێوەبەرێتی خۆسەر لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا .

٥. ڕەچاوکردنی دۆخی ئابووری لەناوچەکانی خۆسەری و بەخشینی ئەم ناوچانە لە سزاکانی (یاسای قەیسەر) لەبەر ئەوەی شانە نوستوەکانی داعش سوود لەم ئەنجامە دەبینن و زیاتر گەشەدەکەن.

٦. پشتیوانی بەڕێوەبەرێتی خۆسەری بکرێت بەمەبەستی  ئەوەی بارودۆخی چادرگەکان چاک بکرێت ، لەگەڵ دانانی بەرنامەیەک وەک چاکسازی بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی ژن و مناڵەکان بۆ ناو کۆمەڵگە .

٧. ناوچە داگیرکراوەکانی سوریا کە لەلایەن تورکیاوە داگیرکراون و کراونەتە سەربازگەی سەربازی بۆ ڕاهێنانی داعش و قاعیدە، پێویستە لەسەرکۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هێزی وڵاتان لە ناوچە کەدا فشاربخەنە سەر دەوڵەتی تورکیا بۆ ئەوەی ئەوناوچانە جێ بهێڵێت، کە بووە بە لانکەیەکی ئارام بۆ تیرۆرستەکان.

٨. تورکیا سوودی لە کارتی داعش بینیوە بۆ تێکدان وئاڵۆزکردنی ناوچەکە لە سوریا بەگشتی و لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا بەتایبەتی، بۆیە هەلوێستی بەرپەرچدانەوەی نێودەوڵەتی گرنگە.

٩. تیرۆر لە ناوچەکەدا لەسەربوونی ناکۆکی و دووبەرەکی کە پێویستی بە چڕکردنەوەی هەوڵەکان هەیە بۆ ڕووبەڕوو بونەوە و لێكۆڵینەوەی چارەسەری سیاسی هەیە، کە پێویستی بە گفت و گۆی نێوان لایەنە سوریەکان هەیە بۆ دۆزینەوە چارەسەری گرفتەکان.

١٠. پێویستە هەماهەنگی زیاتر هەبێت بۆ هەموو گرفتە سیاسی و ئابوری و سەربازیەکانی لە نێوان حکومەتی هەرێم و خۆبەڕیوەبەری خۆسەری لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا کە تایبەتە بە تەشەنەسەندنی داعش وەمەترسی لەسەر رۆژ ئاواو باشوری کوردستان.

١١. پێویستە دۆخی شەنگال لەبەرچاو بگیرێت و پاڵپشتی ئاسایشی بکرێت، بۆ ئەوەی دانیشتوانەکەی بگەڕێتەوە زێدی خۆیان دوای ئەوکارەساتەی کە بەسەر ئێزدیەکاندا هات، هەروەها قەرەبویان بکرێتەوە لە ڕووی ماددی و مەعنەویەوە .

١٢. گرنگی بدرێت بەهەماهەنگی سەربازی لە نێوان هێزی سوریای  دیموکرات و هێزە عێراقیەکاندا لەهەردوو لایەنی سنور بۆ ئەوەی جمو جوڵی داعش کەم بکرێتەوە بەمەبەستی  پارێزگاری لەبەرژەوەندی هەردوولا .

١٣. پێویستە فشار زیاتر بکرێت لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی تەل كۆچەر رەبیعە بۆ ڕێخۆشی کردن لەبەردەم کاری بازرگانی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە مرۆییانەی لەناوچەکەدا هەن.

هاوبەشی :